بەریتانیا سزای نوێ بەسەر ڕووسیا دەسەپێنێت

شەیری بکە لە:
بەریتانیا سزای نوێ بەسەر ڕووسیا دەسەپێنێت

دەیڤد کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە: AP

ئاڤا نیوز


بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، بەریتانیا زیاتر لە 50 سزای نوێی بەسەر مۆسکۆ سەپاند، کە بەشێکیان کۆمپانیای وڵاتانی دیکەن و هاوکاری سەربازیی ڕووسیایان کردووە.


ڕاگەیێنراوی فەڕمی: نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، سزاکان کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی، کۆمپانیاکانی ئەلیکترۆنی و بازرگانانی ئەڵماس و نەوت دەکەنە ئامانج و مەبەست لێیان "کەمکردنەوەی" جبەخانەی چەکەکانی ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیایە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سزا نوێیەکان کۆمپانیایەکی تورکیا، دوو دامەزراوەی بیلاڕوسیا و سێ کۆمپانیای چینی بەئامانجگرتوون کە هاوکار بوون لە گواستنەوەی چەکی کۆریای باکوور بۆ ڕووسیا.


زانیاری زیاتر: بەپێی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان، زیاتر لە دە هەزار هاووڵاتی لە شەڕەکەدا گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 200 هەزاری دیکەش برینداربوون.


باکگراوند: ڕووسیا لە 24-02-2022 دەستیکرد بە لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکراینا، لەو کاتەوە تا ئێستا بەریتانیا بە گشتی سزای بەسەر دوو هەزار کەس، کۆمپانیا و گروپی ڕووسیا سەپاندووە و تا شەڕ كۆتایی نەیەت سزاكان هەڵناگرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان