ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی "تووند" لە ئیسرائیل دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی "تووند" لە ئیسرائیل دەکات

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران

ئاڤا نیوز


عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی تووندی ئەو هێرشەی ئیسرائیل دەکات کە لەماوەی ڕابردوو کردیە سەر وڵاتەکەی.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سێ ڕۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، سەرەڕای هەوڵەکانی وڵاتە نێوەندگیرەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەیشتن بە ئاگربەست بۆ وەستاندنی شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و حیزبوڵڵا لە غەززە و لوبنان بەڵام تائێستا هیچ ئاسۆیەک نییە بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخەکە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە تاران ڕایگەیاند: "ئەو دوو دوژمنە، ئەمریکا و ئیسرائیل، دەبێ بزانن کە بە دڵنیاییەوە وەڵامی توند وەردەگرن بۆ ئەو کارەی کە لە دژی ئێران و سەنگەری بەرگریکردن دەیکەن".

 

باکگراوند: لە 26ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ئیسرائیل هێرشێکی مووشەکیی کردە سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران، لە بەرامبەر ئەو هێرشەی ئێران  بۆ سەر ئیسرائیل کردبووی لە سەرەتای مانگی ڕابردوو کە لە ڕێگەی 200 مووشەکی بالیستیکەوە هیرشەکەی ئەنجامدابوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ