بەهۆی نالەباری کەشوهەوا پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لەبارەی پشوو بڕیار دەدەن
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی یەکشەممە لە چەند ناوچەیەک بەتایبەت لە ناوەندەکانی خوێندن کراوەتە پشوو، لە هەندێک ناوچەش پشوو نابێت و دەوام ئاسایی دەبێت.
وێنە گەورەکە: بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە ئەمشەوەوە تاوەکو سبەی ئێوارە چڕ دەبێتەوە، لە هەندێک شوێن مەترسی کۆبوونەوەی ئاو و لافاو هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنى باڵا لە دوو ڕاگەیێنراوی جیادا ڕوونکردنەوەیان لەبارەی ڕاگەیاندنی پشوو دا. وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بە بڕیاری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پابەند کرد و داوای کرد ئەوان چ بڕیارێکیان دا جێبەجێی بکەن، وەزارەتی خوێندنی باڵاش زانکۆکانی بۆ ڕاگەیاندنی پشوو سەرپشک کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەمشێوەیە:
کەرکووک: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند: سبەی لە سەرجەم قوتابخانە بنەڕەتی و ناوەندی و دواناوەندییەکان و زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان پشوو دەبێت، تەنیا ئەو قوتابیانە نەبێت کە تاقیکردنەوەی خولی سێیەمیان هەیە پشوو نایانگرێتەوە و دەبێت دەوام بکەن.
هەولێر: پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: هیچ هۆکارێک بەپێویست نابینن تاوەکو سبەی یەکشەممە بکرێتە پشوو، هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە بەیانی لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکان دەوام ئاسایی دەبێت و پشوو نابێت.
سلێمانی: هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: هێشتا بڕیارمان نەداوە، هەر بڕیارێک بدەین بە فەرمی ڕایدەگەیێنین و هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە.
دهۆک: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە ئاڤای ڕاگەیاند: تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی پشووی سبەی دامودەزگا حکومییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک نەدراوە و دەوام ئاسایی دەبێت.
زاخۆ: سەرچاویەکی تایبەت لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سبەی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەوامی فەرمییە و تا ئێستاش لەبارەی پشووەوە هیچ بڕیارێک نەدراوە.
سۆران: هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سبەی یەکشەممە دەوام ئاساییە و لە هیچ فەرمانگە و ناوەندێکی خوێندن ناکرێتە پشوو.
ڕاپەڕین: هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، سبەی یەکشەممە لە باخچەی ساوایانەوە تاوەکو پۆلی نۆی بنەڕەتی پشوو دەبێت، ئەگەر کەشوهەوا خراپتر بوو ئەوا بڕیارەکەیان دەگۆڕن و لە هەموو فەرمانگەکان پشوو ڕادەگەیێنێن.
زانکۆی ڕاپەڕین سبەی کردە پشوو و لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران، سبەی یەکشەممە لە زانكۆی راپەڕین پشووی فەڕمی خوێندن و دەوامی كارگێڕی دەبێت.
سەیدسادق: بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سەیدسادق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، دوای گفتوگۆ لەگەڵ قائیمقامی قەزای سەیدسادق، لەپێناو سەلامەتی قوتابیان و خوێندکاران، بڕیارمان داوە بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، سبەی یەکشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوو بێت.
هەڵەبجە: سۆران عومەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی هەڵەبجە لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: سبەی لە ناوەندەکانی خوێندن لە پارێزگای هەڵەبجە پشووە. هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید لە ڕاگەیێنراوێکدا لە ناوەندەکانی خوێندن پشووی ڕاگەیاند.
پێنجوێن: بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن ڕایگەیاند، دوای گفتوگۆ لەگەڵ قائیمقامی قەزاکە، لەپێناو سەلامەتی قوتابیان و خوێندکاران بڕیاریان دا بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، سبەی یەکشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوو بێت.
گەرمیان: چۆمان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەگوێرەی خشتەی کەشوهەوا کە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە بۆیان نێردراوە، لە ئیدارەی گەرمیان بارانی زۆر نابارێت، بۆیە تەنیا لە دایەنگەکان کراوەتە پشوو.
کۆیە و شارەزوور و چەمچەماڵ: لە قەزای شارەزوور پشوو ڕاگەیێنراوە. قەزای چەمچەماڵ بڕیاری داوە سبەی نەیکاتە پشوو، لە قەزای کۆیەش تاوەکو ئێستا بڕیار نەدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن