عەلی خامنەیی هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات؛ وەڵامی تووندمان دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی خامنەیی و ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل، گرافیک - بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێکی هەڕەشەئامێز بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل دەنێرێت و دەڵێت: "بەدڵنیاییەوە وەڵامی تووندمان دەبێت".
وێنە گەورەکە: گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل تادێت زیاتر دەبێت، سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە ڕۆژی سێشەممە 5-11-2024 دەکرێت، واتە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئێران وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەداتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ''دووژمنان چ ئەمریکا بێت یاخود ئیسرائیل دەبێت لەوە دڵنیابن کە وەڵامی تووندیان دەدەینەوە، بەرامبەر بەو کارەیان کە بە ئێران و بەرەی مقاومە دەیکەن''.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی باڵا بە سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، ئێران پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا پلانی هەیە وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل بداتەوە.
باکگراوند: دوای هێرشە مووشەکییەکەی بۆ سەر ئیسرائیل لە ڕێکەوتی 1-10-2024، ئێران هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر ئسیرائیل وەڵامی بداتەوە دیسان هێرشی دەکاتەوە سەر، بەڵام ئیسرائیل سەرەڕای 26 ڕۆژ بێدەنگی، گوێی بە هەڕەشەکانی ئێران نەدا و بە فڕۆکەی جەنگی چەند بنکەیەکی سەربازیی ئێرانی لە پارێزگاکانی تاران، ئیلام و خوزستان بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە چوار سەربازی ئێرانی کوژران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگای هەولێرەوە لەبارەی ڕاگەیاندنی پشوو
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری کەرکووک لەبارەی پشوو بڕیاری دا
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە لەبارەی ڕاگەیاندنی پشوو ڕوونکردنەوە دەدات
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
عێراق پایتەختێکی نوێ بنیات دەنێت
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
پێشنیازی گۆڕینی پێنج وەزیر لە حکومەتی سوودانی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دەبنەواز؛ دلێر گەرمیانی و ساماڵ ساڵح شەرەبەند دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بڵند ئیبراهیم بەرهەمێکی نوێی بەناوی 'بێ وەفایی' بڵاوکردەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چالاکییەکانی شەوی هاڵۆوین لە هەولێر
1 تشرینی دووەم
ئەنجامی کۆتایی؛ 100 کاندیدە دەرچووەکە بناسە
30 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز کاتی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا دەکات
28 تشرینی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵا ناوەڕاستی ئیسرائیل بۆردوومان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل کوژرانی سەرکردەیەکی حەماس ڕادەگەیەنێت