پەرلەمانی عێراق یاسای قەدەغەکردنی کێشانی جگەرە و نێرگەلە دەخاتە دەنگدانەوە

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق یاسای قەدەغەکردنی کێشانی جگەرە و نێرگەلە دەخاتە دەنگدانەوە

هاووڵاتییەک لەکاتی بەکارهێنانی نێرگەکە، وێنە: ina

ئاڤا نیوز


دوای ئەوەی خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کرا، پەرلەمانی عێراق یاسای قەدەغەکردنی کێشانی جگەرە و نێرگەلە دەخاتە دەنگدانەوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا. 

 

لێدوانی فەرمی: ماجید شەنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: یاسای پاراستن لە زیانەکانی تووتن دوو جار خوێندنەوەى بۆ کراوە لەپەرلەمان، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان لە سەر کۆی بڕگەکانی .

 

زانیاریی زیاتر: بڕگەکانی یاساکە پێکهاتوون لەمانە:

 

یەکەم: قەدەغەکردنی بەکارهێنانی نێرگەلە و جگەرە کێشان لە شوێنە داخراوەکان و گشتییەکان، قەدەغەکردنی تەواوەتی بەکارهێنانی لەلایەن خوار تەمەن 18 ساڵییەوە.


دووەم: قەدەغەکردنی کێشانی جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی لە فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکومەت، قوتابخانە، زانکۆ، شوێنی ئایینی و بەنزینخانەکان.


سێیەم:  سەپاندنی سزای ماددی بە بڕی 50 هەزار دینار لەسەر سەرپێچیکاران.


پێنجەم:  قەدەغەکردنی بانگەشە و ڕیکلام بۆ هەموو جۆرەکانی جگەرە و نێرگەلە.
 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ