سعودیە: ئێران دەیەوێت گرژییەکانی ناوچەکە کۆتاییان بێت

شەیری بکە لە:
سعودیە: ئێران دەیەوێت گرژییەکانی ناوچەکە کۆتاییان بێت

فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە

ئاڤا نیوز

 

هەردوو وەزیری دەرەوەی سعوودیە و ئێران گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن و جەخت لە دوورخستنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە دەکەنەوە.

 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند: تاران بە ڕیازی گوتووە کە بەردەوامیی گرژییەکانی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی ئێران دا نییە. هاوکات گوتی لەگەڵ عەباس عێراقچی، هاوتا ئێرانییەکەی، گفتوگۆیان کردووە و جەختیان لە سەر دوورکەوتنەوە لە گرژیی زیاتر کردووەتەوە.


لەلایەکی دیکەوە: ئاماژە دەدات بەوەی، پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئێران بە ئاراستەیەکی دروست بەرەو پێشەوە دەچن، ئێرانیش بە ئاراستەی کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ئیسرائیل هەنگاو دەنێت.

 

ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی سعودیە لە کاتێکدایە کە جیهان چاوەڕێی ئەوەیە ئێران جارێکی دیکە وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل بداتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ