بەرلین هەموو کونسوڵخانەکانی ئێران لە ئەڵمانیا دادەخات

شەیری بکە لە:
بەرلین هەموو کونسوڵخانەکانی ئێران لە ئەڵمانیا دادەخات

ئاڵای ئەڵمانیا

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند لە کاردانەوەی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی ئەڵمانی-ئێرانی لەلایەن ئێرانەوە، سەرجەمی کونسوڵخانەکانی ئێران لە ئەڵمانیا دادەخات، بەڵام ڕێگە دەدات باڵیۆزخانەی ئێران لەو وڵاتە درێژە بە کارەکانی بدات و بەردەوام بێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئانالینا بەیربووک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: فەرمانی داخستنی سەرجەم کونسوڵخانەکانی ئێرانی لە هەر یەکە لە فرانکفۆرت، هامبۆرگ و میونیخ دەرکردووە. هاوکات داوای لە یەکێتیی ئەوروپا کردووە سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەڵمانیا پێشتر باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تاران بانگکردەوە و ناڕەزایی خۆی گەیاندە سەرپەرشتیاری باڵیۆزخانەی ئێران لە بەرلین.


باکگراوند: ڕۆژی 28ـی ئۆکتۆبەری 2024، ئێران جەمشید شارمەهد کە هاووڵاتییەکی ئەڵمانی بە ڕەگەز ئێرانییە، لە سێدارە دا بە تۆمەتی "داڕشتنی پلانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیی جیاواز، لەوانەش دانانی بۆمب و تەقاندنەوەی حوسەینییەی سەییدولشەهەدا لە ساڵی 2008 لە شاری شیراز ". 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ