‌هاڵۆوین؛ ترسناکترین شەوی ساڵ لە ڕۆژئاوادا

شەیری بکە لە:
‌هاڵۆوین؛ ترسناکترین شەوی ساڵ لە ڕۆژئاوادا

شەوی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی هاڵۆوین لە ئەمریکا، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

هاڵۆوین، جه‌ژنی كریستیانه‌كانی ڕۆژئاواییه‌، كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا و ئێرله‌ندا له‌ شه‌وی 31ی ئۆكتۆبه‌ری هه‌موو ساڵێك بەو بۆنەیەوە هاووڵاتییان ئاهه‌نگ‌ دەگێڕن.

 

وێنە گەورەکە: هاڵۆوین؛ جەژنی کریستیانەکانە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ  2000 ساڵ پێش ئێستا، سەرەتا ئێرلەندییەکان یادییان کردووەتەوە.


چیرۆکە سەرەکییەکە: 31ـی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێک لە ئەمریکا، بەریتانیا، ئێرلەندا، نەمسا و زۆرینەی وڵاتانی جیهان یادی هاڵۆوین دەکرێتەوە، لەم شەوەدا خەڵک شیرینی دەبەخشنەوە، جلوبەرگی نائاسایی دەپۆشن و ماکیاژی ترسناک بۆ دەمووچاویان دەکەن.

 

زانیاریی زیاتر: ئەوانەی یادی هاڵۆوین دەکەنەوە پێیان وایە لەم ڕۆژەدا ڕۆحە خراپەکان دێنەسەر زەوی، بۆیە جلوبەرگی ترسناک دەپۆشن و ماڵەکانیان بە شێوەی ترسناک دەڕازێننەوە، بۆ ڕاونانی ئەو ڕۆحە خراپانە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کولەکە یەکێکە لە خواردنە بەناوبانگەکانی ئەو جەژنە و خەڵکی لە هاڵۆویندا بەکاریدەهێنن و ناوەكەی بەتاڵ دەكەن و دەموچاوی ترسناکی لێ دروست دەكەن، مۆم دەخەنە ناو کولەکەکە و ڕووناکی دەکەنەوە.

 

ژمارەکان وادەڵێن: له‌ ئه‌مه‌ریكا ساڵانە له‌ جه‌ژنی هاڵۆوین ملیارێک دۆلار بۆ شیرینی خه‌رج ده‌كرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: