سەرۆک شارەوانییەکی سەر بە جەهەپە دەستگیر کرا

شەیری بکە لە:
سەرۆک شارەوانییەکی سەر بە جەهەپە دەستگیر کرا

ئەحمەد ئۆزەر، سەرۆکشارەوانی پێشتری ئەنسوریەت، وێنە: AA

ئاڤا نیوز 

 

سەرۆکشارەوانی ئەنسوریەت لە ئیستانبووڵ کە سەر بە پارتی ئۆپۆزسیۆنی جەهەپەیە بەتۆمەتی پاڵپشتیکردنی پەکەکە دەستگیرکرا و لە کارەکەی دوورخرایەوە.


وێنە گەورەکە: ئەحمەد ئۆزەر، سەرۆکشارەوانی ئەنسوریەت، کە شارەوانییەکی سەر  ئیستانبووڵە ڕۆژی ڕابردوو پۆلیس هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەیی و دەستبەسەری دەکەن، دوا بە دوای ئەوە کاردانەوەی سەرۆکی جەهەپە و دەسەڵاتدارانی دەم پارتی لێکەوتەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بە بڕیاری عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە کارەکەی دوورخرایەوە بە تۆمەتی هاوکاریی پەکەکە، وەکو شوێنگرەوەی قەیومێک کراوەتە سەرۆکشارەوانی ئەنسوریەت.

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی ئەو زانیارییانەی کە وەزارەتی ناوەخۆی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، پێشتر خزمەکانی ئۆزەر بەشدارییان لە چالاکییەکانی پەکەکە کردووە، لەگەڵ ئەوەدا باوکی ئۆزە لە هەڵبژاردنەکانی 31ی ئادار ملیۆنێک و 280 هەزار لیرەی تورکی لە ڕێگەی حیساب بانکییەوە بۆ گواستراوەتەوە، کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت لەلایەن پەکەکەوە بۆ پروپاگەندەی هەڵبژاردن بۆی ڕەوانە کرابێت.

 

کاردانەوەکان: ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکشارەوانی گەورەی ئیستەنبوڵ گوتی: بەم کارانە دەسەڵات دەیسەلمێنێت کە دەیەوێت لە حکومکردنی دەوڵەت دووربکەوێتەوە.

 

تونجەر بەکرهان، سەرۆکی دەم پارتی گوتی: بەسە ئیتر واز لەم کارانە بهێنن، ئاوا بەردەوام بن ئاشتەوایی لە تورکیا بە دی نایەت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە، پرسی ئاشتەوایی کورد و تورک لە وڵاتە بابەتی گەرمی پرسە سیاسییەکانە و لێدوانی سەرۆک پارتەکانە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: