کونسوڵی تورکیا: شاری سلێمانیمان خۆشدەوێت و دوژمنایەتیمان لەگەڵ خەڵکەکەی نییە

شەیری بکە لە:
کونسوڵی تورکیا: شاری سلێمانیمان خۆشدەوێت و دوژمنایەتیمان لەگەڵ خەڵکەکەی نییە

ئێرمان توپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر

ئاڤا نیوز

 

ئێرمان توپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر ڕایدەگەیێنێت، "ئێمە لەگەڵ خەڵكی سلێمانی هیچ دوژمنایەتییەکمان نییە و ئەو شارەمان خۆشدەوێت".

 

لێدوانی فەرمی: ئێرمان تۆپچو، کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سلێمانی شارێکی زۆر دێرینە و زۆر گرنگ و خۆشەویستە بۆ تورکیا، ئێمە لەگەڵ خەڵکەکەی هیچ دوژمنایەتییەکمان نییە و سلێمانیمان خۆشدەوێت، لە ڕووی هەماهەنگی کۆمپانیا و فرۆکەخانە، سەنتەری کلتووری چەندین سێکتەری دیکە چی نەماوە بۆ سلێمانی نەکرابێت، بەڵام بەداخەوە ئەمەی ئێستا ڕوودەدات هۆکاری سەرەکی  پەکەکەیە و هیچ پێناسەیەکی دیکە هەڵناگرێت.

 

زانیاریی زیاتر: لەبارەی ناوەندی ڤیزای تورکیا لە سلێمانی ئێرمان توپچو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "لەئێستادا ناوەندی پێدانی ڤیزەمان لەوێ چالاکە و ڕۆژانە دەیان کەس داواکاری ڤیزە پێشکەش دەکەن، ئەگەر ئێمە نیازێکی خراپمان هەبووایە بەرامبەر بە خەڵکی سلێمانی چۆن ناوەندی پێدانی ڤیزەمان لەو شارە شەو و ڕۆژ  کاردەکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنسوڵی گشتیی تورکیا دەربارەی پەکەکە دەڵێت:  "پەکەکە هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ خەڵکی سلێمانی و هەموو لایەک، بۆیە هیوادارم ئەوان چاوەڕوانییەکانی ئێمە جێبەجێبەکەن بۆ ئەوەی ئەم بارودۆخە باشتربێت".

 

ئەمەش بزانە: لە سەرەتای مانگی ئایاری ساڵی ڕابردووەوە، تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ