پێنج نیشانە ئاماژەن بۆ کێشەی تەندروستی لە جگەردا

شەیری بکە لە:
پێنج نیشانە ئاماژەن بۆ کێشەی تەندروستی لە جگەردا

جەستەی مرۆڤ

ئاڤا نیوز

 

شارەزایانی پزیشکی پێنج نیشانەی سەرەکی دەستنیشان دەکەن لە ئەگەری هەبوونی کێشەی تەندروستی لە جگەر بێ ئەوەی مرۆڤ هەستیان پێ بکات.


لێدوانی فەرمی: دکتۆر بۆبۆ پانینی، پزیشکی جگەر و مامۆستای یاریدەدەر لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی یێڵ ڕایگەیاند: ''بە گشتی نیشانەکانی نەخۆشی جگەر دەرناکەون تا زیانێکی زۆر لە جگەر نەدەن". 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگەر گەورەترین ئەندامی ناوەوەی جەستەی مرۆڤە، زیاتر لە 500 ئەرکی گرنگ ئەنجام دەدات، پرۆتین و هۆرمۆن دروست دەکات کە بەشەکانی تری جەستە پێویستیان پێیەتی.

 

ئەو نیشانانەی ئاماژەن بۆ کێشەی تەندروستی لە جگەر:

 

خوێنبەربوون: کاتێک جگەر زیانی پێدەگات یان نەیتوانی کارەکەی ئەنجام بدات، مرۆڤ زیاتر تووشی خوێنبەربوون دەبێت.

سەرلێشێواوی و تێکچوونی کارکردنی مێشک: ئەگەر هەستت بە هەر گۆڕانکارییەک لە بارەی دەروونییەوە کرد، ئەوا پەیوەندی بە بوونی کێشە لە جگەر هەیە.

زەردوویی: بریتییە لە زەردبوونی پێست یان چاو.

تاریکی میز: ئەگەر ئاوی پێویست بخۆیتەوە، بەڵام تێبینی ئەوە بکەیت کە میزەکەت بەردەوام ڕەنگی کاڵ دەبێت، ئەوە ڕەنگە نیشانەی حاڵەتێکی مەترسیداری جگەر بێت.

ئاوسان: پەڵەی جگەر، دەبێتە هۆی ئاوسانی پاژنەی پێ و قاچ و سک.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ