یەکێتیی ئەوروپا 193 کەس و دامەزراوە سزا دەدات

شەیری بکە لە:
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا - سەرچاوەی وێنە: ڕۆیتەرز


ئاڤا نیوز 

یەکێتیی ئەوروپا سێزدەیەمین پاکێجی سزاکانی لە دژی ڕووسیا، پەیوەست بە شەڕی ئۆکرایناوە پەسەند کرد، پاکێجەکە سزادانی ئەو کەس و دامەزراوانە دەگرێتەوە کە تۆمەتبارن بە دابینکردنی چەک بۆ ڕووسیا و ئەوانەشی کە ڕۆڵیان لە ڕفاندنی منداڵانی ئۆکراینیدا هەبووە. 

 

لێدوانی فەرمی: ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند: "پێویستە گوشارەکانمان لە سەر کرملین بە بەرزیی بهێڵینەوە و نەهێڵین ڕووسیا دەستی بە درۆن بگات."

 

زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی پاکێچەکە 193 کەس و دامەزراوە سزا دەرێت، ڕێ بە کەسە سزادراوەکان نادرێت گەشت بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بکەن یان لە وڵاتانی یەکێتییەکە بازرگانی بکەن.

 

ئەمەش بزانە: جگە لە کەس و دامەزراوە ڕووسییەکان، سێ کۆمپانیای چین، کۆمپانیایەکی کۆریای باکوور و دامەزراوەیەکی بێلاڕووسیاش لە نێو لیستی سزادراوەکاندان. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: