
ئاسمانی شاری هەولێر، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی هەولێر ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەبەر، کە دووکەڵی زۆریان هەیە و دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی پاککردنەوەی ژینگەی شارەکە بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی هەولێر ماوەیەکە ڕێککاری یاسایی بەرامبەر ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتە بەر کە دووکەڵی پیس دەردەدەن و ژینگە پیس دەکەن.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری گشتیی ژینگەی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 20 ئۆتۆمبێل کە دووکەڵی زۆریان دەکرد، بە نووسراوەوە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر کران، بۆ ئەوەی ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر و سزا بدرێن.
بەڕێوەبەری گشتیی ژینگەی هەولێر، دەڵێت: هاونیشتمانیان هاوکارمانن و ڤیدۆ و وێنە لە ڕێی پەیجەکەمانەوە دەنێرن، دوای ئەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان دەگەنە 15 ئۆتۆمبێل ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەکەین.
زانیاری زیاتر: بە گوتەی هیرانی لە مانگی هەشت تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 40 ئۆتۆمبێل بەهۆی دووکەڵی زۆرەوە سزادراون و زۆرینەی ئۆتۆمبێلەکانیش لە جۆری 'کیا'ن.
بۆچی گرنگە: ئەمە هەنگاوێکە بۆ کەمکردنەوەی دووکەڵە زیانبەخشەکانی ئۆتۆمبێل و کاریگەریەکانی لەسەر ژینگەی شاری هەولێر.
ئەوەش بزانە: بەمەبەستی پاککردنەوەوەی ژینگەی هەولێر لە ماوەی ڕابردوودا، پارێزگای هەولێر دەیان کارگە و پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری پارێزگاکە داخست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێدەکاتەوە
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سۆسیالیست: بەشداریكردنمان لە حكومەت ئەگەرێكی بەهێزە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چین مانۆڕی سەربازی بەرفراوان لە گەرووی تایوان دەستپێدەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئامانجی خۆی پێكاوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- ڕاپۆرت
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە