ڕەوەند جەلال گۆرانی (بادەی دەستی تۆ)ـی بڵاوکردەوە

شەیری بکە لە:
ڕەوەند جەلال گۆرانی (بادەی دەستی تۆ)ـی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی لاو ڕەوەند جەلال لە نێو ستۆدیۆی ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز 



گۆرانیبێژی لاو ڕەوەند جەلال یەکەمین بەرهەمی تایبەت بە خۆیی بە ناوی (بادەی دەستی تۆ) بڵاوکردەوە.


لێدوانی فەرمی: لە میانی بەشداریکردنی لە هەواڵە کولتوورییەکانی ئاڤا، ڕەوەند جەلال گوتی: هونەرمەندە بە ئەزموونەکان زۆر هاوکاری لاوەکان دەکەن و دەستمان دەگرن، ئێمەش دەمانەوێت رێچکەی ئەوان بگرین، یان هیچ نەبێت کەمێک باشتر کاربکەین.


زانیاری زیاتر: هونەرمەند دیاری قەرەداخی ئاوازی گۆرانییەکەی داناوە و هەریەک لە بڵند قەرەداخی و لاوک لەتیف کاری موزیکیان بۆ ئەنجامداوە.


ئەوەش بزانە: بادەی دەستی تۆ لە شێوەی ڤیدیۆ کلیپدا بڵاوکراوەتەوە و شیعری حەسیب قەرەداخییە و هاوڕێ محەمەد کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکە کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: