بڵند ئیبراهیم نوێترین بەرهەمی بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
بڵند ئیبراهیم نوێترین بەرهەمی بڵاودەکاتەوە

هونەرمەند بڵند ئیبراهیم، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز



هونەرمەند بڵند ئیبراهیم ئامادەکاری بۆ بەرهەمێکی نوێ دەکات بە ناوی (بێ وەفایی) لە شیعری هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان عەزیز شارۆخییە.


لێدوانی فەرمی: هونەرمەند بڵند ئیبراهیم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا لەگەڵ دەرهێنەری باکووری کوردستان (دەیسەم دۆغان) دەردەکەوێت و باسی نوێترین بەرهەمی دەکات و بە هەوادارەکانیشی دەڵێت، بەمزووانە بەرهەمەکەم بڵاودەبێتەوە.


زانیاری زیاتر: بڵند ئیبراهیم گوتیشی: "دەیسەم دۆغان دەرهێنەری باکووری کوردستان ڤیدیۆ کلیپەکەی بۆ دەردەهێنێت".


ئەمەش بزانە: بڵند ئیبراهیم، لە ساڵی 1977 لە دهۆک لەدایکبووە، خاوەنی چەندین بەرهەمە، بە هەردوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی گۆرانی دەڵێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: