کێشەکەی قەزای شێخان گەورەتر بوو؛ چەند ماڵێک سووتێنران

شەیری بکە لە:
کێشەکەی قەزای شێخان گەورەتر بوو؛ چەند ماڵێک سووتێنران

کۆمەڵگەی چڕە - قەزای شێخان

ئاڤا نیوز

 

لە کۆمەڵگەی چڕەی سەر بە قەزای شێخان بۆ جاری دووەم لەلایەن ژمارەیەک ژن هێرش دەکرێتە سەر چەند ماڵێک و دەسووتێنرێن.


چیرۆکی سەرەکی: چەند ساڵێکە کێشەی زەویوزار  لەنێوان دوو بنەماڵەدا هەیە، ڕۆژی یەکشەممە 27-10-2024، جارێکی دیکە کێشەکە سەریهەڵدایەوە و لەلایەن ئەو بنەماڵەیەی خۆیان بە مافخوراو دەزانن، هێرش کرایە سەر ماڵی ئەو کەسەی خۆی بە خاوەنی زەوییەکان دەزانێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:
گرژی و ئاڵۆزی ئەمجارە لەلایەن ژنانەوە هەڵگیرسا،  سەرەتا خانوویەکیان سووتاند، بەڵام دڵیان دانەمرکا و دوای چەند کاتژمێرێک جارێکی دیکە هەڵیانکوتایەوە سەر بنەماڵەکە و سێ ماڵی دیکەیان سووتاند.


لە پەیامنێرەوە:
زەیت کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە دهۆک ڕایگەیاند: هێزێکی ئەمنی بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە لە کۆمەڵگەکە جێگیرکراون.


باکگراوند:
کێشەی ئەو دوو بنەماڵەیە کۆنە و چەند ساڵێکە سەریهەڵداوە،  لە ڕابردوودا چەند جارێک شەڕ لەنێوان هەردوولا ڕووی داوە و کوژراو و بریندار هەبووە.

چەند مانگێک لەمەوبەر بەهۆی هەمان کێشەوە دوو کەس لەنێوان هەردوولا کوژران، دواتر لە هەردوولا چەند کەسێک دەستگیر کران، یەکێک لە بنەماڵەکان شەش کەسیان تا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە زینداندا بوون، بەڵام لەگەڵ ئازادکردنیان کێشەکە سەریهەڵدایەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: