خامنەیی هەژمارێکی تایبەت بەخۆی بە زمانی عیبری لە ئێکس دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
خامنەیی هەژمارێکی تایبەت بەخۆی بە زمانی عیبری لە ئێکس دەکاتەوە

عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران

ئاڤا نیوز


عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی، هەژمارێکی تایبەت بە خۆی بە زمانی عیبری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کردەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 26-10-2024، سوپای ئیسرائیل هێرشی مووشەکی و ئاسمانیی کردە سەر چەند شوێنێکی ئێران و چەند ئامانجێکی سەربازیی لەو وڵاتە کردە ئامانج. هێرشەکانیش کاردانەوەی وڵاتان و لایەنەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

زانیاریی زیاتر: ڕێبەری کۆماری ئیسلامی  ئێران خاوەنی کۆمەڵێک هەژماری فەرمییە لە  تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە زمانە جیاوازەکان، لەوانە: فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی کە لەو ڕێگەیەوە پەیامە سیاسییەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ