ڕووسیا ئێرانی لە هێرشەکەی ئیسرائیل ئاگادارکردووەتەوە

شەیری بکە لە:
ڕووسیا ئێرانی لە هێرشەکەی ئیسرائیل ئاگادارکردووەتەوە

دیمەنی بەرەبەیانی ئەمڕۆی تاران، وێنە: afp

ئاڤا نیوز

 

ڕووسیا چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی هێرشەکەی ئیسرائیل زانیاریی هەواڵگری بە ئێران داوە.

 

چی ڕوودەدات: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر چەند بنکەیەکی  سەربازیی ئێران لە پارێزگاکانی تاران و ئیلام و خۆزستان.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک بۆ سکای نیوزی عەرەبی ئاشکرای کردووە، ڕووسیا ئێرانی لە بوونی جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ئاگادارکردووەتەوە، هاوکات دابینکردنی ئەم زانیارییانە لە لایەن مۆسکۆوە مەبەست لێی هاوکاریکردنی ئێران و کەمکردنەوەی پەرەسەندنی شەڕە لە ناوچەکە.

 

ئەمەش بزانە: لە هێرشەکەی ئیسرائیل هیچ فڕۆکەخانەیەکی ئێران بە ئامانج نەگیراوە و ئێستا گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایی بوونەتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: