ئاڤا نیوز
زمان گرنگترین ئامراز و هۆکاری په‌یوه‌ندیی ئاڵوگۆڕی زانیارییه، ئاشکرایه زمان به‌هۆی په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌کانه‌وه هاتووەته ئاراوه و له ماوه‌ی هه‌زاران ساڵ به‌چه‌ند قۆناغێکی جیاوازدا تێپه‌ڕبووه، ئاین، کلتوور زانست و ناکۆکيی نێوان مرۆڤه‌کان هۆکارگه‌لێک بوون بۆ گۆڕانکاریی و فراوانبوونی زمان، ته‌واوی به‌شه‌کانی هه‌ر زمانێک له‌گه‌ڵ تێپەڕبوونی کات، گه‌شه و په‌ره‌یان سه‌ندووه یان به‌ره‌و له‌ناوچوون ڕۆیشتوون.
زمانە مردووەکان
به چاو خشاندنێکی خێرا به مێژوودا، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که‌زمانگه‌ڵێکی جۆراوجۆر وه‌کوو، زمانه‌کانی سۆمه‌ریی، ئاڤێستایی، لاتینی، فریگی، سانسکریتی له‌ناوچوون، ئێستا پێیان ده‌وترێت زمانه مردووه‌کان، لای زمان‌ناسان و زانایان ڕوون بووەته‌وه زمانه زیندووه‌کانی ئێستا، به‌راورد به‌یه‌کتری ناتوانرێت بوترێت مانادارتر یان به‌هێزترن، واته جیاوازی نێوان زمانه‌کان هیچ پەیوه‌ندیه‌کی به پڕبارتر بوونی ئه‌و زمانانەوە نییه، به‌ڵکوو بنه‌مای بابه‌ته‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕاده‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگیی و ئابووریی، رامیاریی و خاوه‌نه زمانه‌کان.
کورد خاوەنی زمانی تایبەت و دێرینی خۆیەتی
نه‌ته‌وه‌ی کورد خاوه‌ن زمانی تایبه‌ت و دێرینی خۆیه‌تی و هه‌زاران ساڵه به‌و زمانه ده‌دوێت، هه‌رباس و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی مێژووی زمانی کوردی په‌یوه‌ندیه‌کی نزیکی به چاوخشاندن و پێداچوونه‌وه‌یه‌کی وردبینانه‌ی مێژووی کورد و کوردستانه‌وه هه‌یه، به وته‌ی ده‌قه‌کانی ئا‌ڤێستا و به گوێره‌ی به‌ڵگه دۆزراوه‌کان و راده‌ربڕینی زانایانی مێژوو، له سه‌رده‌مێکی نه‌زانراو، نه‌ته‌وه‌ی ئاریاییه‌کان، له وڵاتێکی سارد و سه‌هۆڵبه‌ندانه‌وه، به‌ره‌و کێوه‌کانی زاگرۆس کۆچیان کردووه. پاشان له قەدپاڵی زاگرۆسه‌وه به‌ره‌و ده‌شت و بانی ئێران و گشت ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هۆزه‌کانی کورد، که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زانایان و مێژووزانه‌کانی بیانیی و ناوخۆیی له سه‌ری ساغ بوونه‌ته‌وه و ڕاکۆکی و یه‌کگرتووییان هه‌یه به‌م جۆره پۆلێنیان کردوون.
حه‌وت هۆزی سه‌ره‌کیی له‌م نیشتیمانه‌ی که به کوردستان ناوده‌برێت بڵاوبوونه‌ته‌وه:
یه‌که‌م: گوتیی(جودیی) یان ئاراراتی
دووه‌م: لۆلۆ
سێهه‌م: میتانی
چواره‌م: سیره‌تیی
پێنجه‌م: کاردۆخیی
شه‌شه‌م: گوتیی و هۆریی
حه‌وته‌م: سۆبارتۆ یان کاسیی
هه‌شته‌م: ماد
بنەچەی زمانی ئاریاییەکان
زمان‌ناسان، زمانی ئه‌و هۆز و گه‌له ئاریاییانه که به‌ره‌و مێزوپوتامیا و ئه‌ورووپا کۆچیانکردووه، به بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئه‌ورووپایی ناوده‌به‌ن، زمانی هیند و ئه‌ورووپایی خۆی له خۆیدا زمانێکی تایبه‌ت و زاراوه‌یه‌کی پوخت و تاک و سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵکوو هه‌موو ئه‌و زمان و زاراوه‌گه‌له که له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌ورووپا قسه‌یان پێده‌کرێت به بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئه‌ورووپایی ده‌ناسن، به بنه‌چه‌ی زمانی ئاریاییه‌کان له قه‌ڵه‌م دراوه، ده‌توانین بڵێین زمانی کوردی زمانێکی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆی بنه‌ماڵه‌ی زمانه هیند و ئه‌رووپاییه‌کانه.
زمانی کوردیی له چه‌ند زاراوه و دیالێکتی لێک نزیک پێکهاتووه به‌م شێوه‌یه‌یه:
1- زاراوەی کرمانجیی سەروو (کرمانجی)
2- زاراوه‌ی زمانی کوردیی ناوه‌راست (سۆرانيی).
3- زاراوه‌ی زمانی کورديی باشوور (کرمانشانی، که‌لهور و لوڕی)
5- زاراوه‌ی زمانی کورديی زازایی (دملی)
6- گۆرانی ( گۆران، هه‌ورامی، کاکه‌یی و شه‌به‌کی)
مێژوونووس و شوێنه‌وارناسه‌کان کۆکن له‌سه‌رئه‌وه‌ی پێشه‌نگ و پێشڕه‌وترین گه‌ل له‌ناو ئاریه‌کاندا هۆزی لولویی و گوتیی بووه، ئه‌م هۆزانه به تایبه‌تی گوتیه‌کان به داهێنه‌ری کشتوکاڵ له مێژوودا ناویان ده‌رکردووه و لۆلۆییه‌کانیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر پێشکه‌وتوو بوون، هه‌رئه‌مه‌ش وای کردووه زمانه‌که‌یان به‌هێزبێت و خاوه‌نی زمانێکی زیندووبن، توێژینه‌وه دۆزراوه‌کانی ئاڤێستایی و مادیی، هه‌مان شوێنه‌واری دۆزراوه‌ی سه‌رده‌می هه‌خامه‌نه‌شییه‌کان له‌لایه‌که‌وه و هه‌روه‌ها بابه‌ته‌کانی سانسکریت و هیندی کۆن له‌لایه‌کی دیکه‌وه، نیشانی ده‌ده‌ن که ئه‌و دوو هۆزه له خه‌ڵکانی هیند و ئەورووپایی به‌ر له‌کۆچ کردنیان به یه‌ک زمانی وه‌ک یه‌ک قسه‌یان کردووه.
مێژوو نووسان لەوبارەیەوە چی دەڵێن؟
نزیک بوون و لێکچوونی کوردی ئێستا به تایبه‌تی کۆی زاراوه‌کانی زمانی کوردی له‌گه‌ڵ ئاڤێستایی و هیندی کۆن تا ڕاده‌یه‌ک خۆی ده‌نوێنێت، که ده‌توانین به شێوه‌یه‌کی ڕواڵه‌تی، ئاڤێستایی به کوردی و به پێچه‌وانه وه‌ربگێڕین، به بێ ئه‌وه‌ی وشه و ڕسته له بناغه‌ی ده‌ستوور و پره‌نسیپی خۆی لابدات.
مێژوونوسی کورد مه‌ردووخی ده‌ڵێت: بنچینه‌ی زمانی کورديی ڕۆژهه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی ته‌واو، بریتییه له زمانی مادیی ئا‌ڤێستا، ڕیشه و بنچینه‌ی زمانی ئاریایی کۆن، که زمانی ( ئانزان) یان پێ گوتووه، به باوکی هه‌موو زمانه‌کانی (ماد، هیند، پارس ) داده‌نرێت، دارمستتری فه‌ره‌نسیی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه سووره که زمانی ئاڤێستایی هه‌مان زمانی ماده‌کانه، که کورده‌کانی ئه‌وڕۆ به هه‌ژماردێن، یاخود زمانی کوردیی ئێستا پاشماوه‌ی زمانی مادییه.
نووسه‌ری کورد عه‌لائه‌ددین سه‌جادی، له مێژووی ئه‌ده‌بیی کوردییدا ده‌نوسێت: په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نێوان زمانی مادی و کوردیی ئه‌مڕۆ له دوو لایه‌نه‌وه ڕوون کراوه‌ته‌وه، له لایه‌که‌وه گومان له‌وه ناکرێت که کورد له نه‌ژاد و نه‌سڵی مادن، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه زمانی کوردی کتومت زمانی مادیی ده‌ناسرێت. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری مێژوی دێرینی زمانی کوردییه و له ئێستادا به‌هۆی دابەشبوونی کوردستان به‌سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی جیاوازدا زمانی کوردی خاوه‌نی چه‌ندین شێوه‌زار و زار و بنزاری جیاوازە به‌پێی دابەشبوونی پارچه‌کانی کوردستان، ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌کوردی ده‌نووسن به پێی ئه‌و ووڵاته‌ی که کورده‌کان تێیدا ده‌ژین، به ڕێنووسی عه‌ره‌بییه له زۆرینه‌ی وڵاتانی موسڵمان.
داهێنانی ڕێنووسی لاتینیی
له ساڵی 1923 زمان‌ناسی کورد جه‌لاده‌ت عه‌لی به‌درخان ڕێنووسی لاتینیی بۆ زمانی کوردیی داھێنا له باکووری کوردستان، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌زمانی کوردی ده‌دوێن له نێوان 40 بۆ 45 ملیۆن که‌سه، ئه‌مه‌ش دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر پارچه‌کانی کوردستاندا، له باکووری کوردستان نزیکه‌ی 20 ملیۆن که‌س و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاتر له 10 ملیۆن که‌س و له باشووری کوردستان نزیکه‌ی حەوت ملیۆن که‌س و له ڕۆژئاوای کوردستانیش نزیکه‌ی سێ ملیۆن به‌م زمانه ده‌دوێن، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی کوردستانی گه‌وره له ئه‌رمینیان و ڕووسیاو به‌شێک له‌وڵاتی دیکه‌ی جیهان نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن کورد به‌کوردیی ده‌دوێن.
لە جیهاندا زیاتر لە حەوت هەزار زمان بوونیان هەیە
لە جیهاندا زیاتر لە حەوت هەزار زمان بوونیان هەیە، لەو (100) زمانەی کە زۆرترین قسەو ئاخاوتنیان پێدەکرێت زمانی کوردی (59) هەمین زمانە کە قسەی پێدەکرێت و له فراوانبووندایه، هه‌روه‌ها له‌نێو 168 زمانی زیندووی جیهان، له‌فه‌رهه‌نگی ویکیپیدیا زمانی کوردی به (هه‌شتەم) ده‌وڵه‌مه‌نترین زمان هه‌ژمارده‌کرێت له‌ڕووی زۆریی وشه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانه‌که، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێکی دڵخۆشکه‌ره بۆ زمانی کوردیی و به‌کارهێنه‌رانی ته‌کنه‌لۆجیا و نه‌وه‌ی نوێی کوردستان.
هەموو ساڵێک ڕۆی 21 شووبات (مانگی دوو) وه‌ک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دیاریکراوه، له‌لایەن ڕێکخراوی جیهانی یونیسکۆ، خۆشبه‌ختانه زمانی کوردی به‌راورد به زۆربه‌ی زمانه‌کانی دنیا له قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندن و ده‌وڵه‌مه‌ندبووندایه، بووه‌ته به‌شێک له‌زمانی ته‌کنه‌لۆجیا و زانست ئه‌مه‌ش پاڵپشت به‌و پاشخانه ئه‌دەبییه به‌رزه‌ی کوردستان و ئه‌و مێژووه دێرین و سه‌نگینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، ئه‌و ئاشتیی و ئازادییه‌ی له هه‌رێمی کوردستان فه‌راهه‌مکراوه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کو‌لتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەندان بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵاوایی لە 'زاهیر عەبدوڵڵا' دەکەن
- کو‌لتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەرهەمەکانی زاھیر عەبدوڵڵا بەرز دەنرخێنێت
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەڵەی ڕەشی پێست؛ هۆکار و چارەسەرەکانی
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە بۆ ئاڤا: کێشەکان بەدروستی چارەسەرنەکراون
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: داعش ئێستا زۆر لە ساڵی 2014 بەهێزترە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟