
دیمەنێکی قەڵای کەرکووک، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
وەک هەنگاوی یەکەم بۆ خاوێنکردنەوەی کەرکووک لە دووکەڵی کارگەکان، پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی جێبەجێ دەکرێت، پارێزگاری کەرکووکیش دەڵێت؛ "ئەگەر ئەم هەنگاوە سەرکەوتووبێت، ئەوا بۆ هەموو کارگەکان فراوان و گشتگیر دەکرێت".
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت: ئیدارەی شارەکە بابەتی ژینگە و پاککردنەوەی شار لە دووکەڵ و زبڵ تاوتوێ کردووە، پرۆژەیەکیش بە هاوبەشی لەنێوان کەرتی تایبەت و حکومەت جێبەجێ دەکرێت.
پارێزگاری کەرکووک گوتیشی: کارگەی چیمەنتۆی شارەکە دووکەڵی زۆرە و داوامان لێکردوون فلتەری تایبەت بهێنن بۆ ئەوەی ڕێژەی دووکەڵەکەی کەمتر ببێتەوە، ئەگەر ئەم هەنگاوە سەرکەوتوو ببێت ئەوا بۆ هەموو کارگەکانی دیکە فراوان و گشتگیری دەکەین.
زانیاریی زیاتر: کارگەی چیمەنتۆی کەرکووک لە ساڵی 1979 دروست کراوە، لە کاتی کارکردنیدا دووکەڵێکی زۆر دروست دەکات و دەبێتە هۆی پیسکردنی ژینگەی شارەکە.
قوڵتر: فلتەری تایبەت بۆ کارگەکە هێنراوە و ئەمڕۆ لە بەشی بەرهەمهێنانی کارگەکە بەگەڕخراوە و بۆ ماوەی 30 ڕۆژ کار دەکات، تاوەکو دەرئەنجامەکەی ببینرێت، دواتر فلتەر بۆ بەشی دووەمی بەرهەمهێنانی کارگەکە دادەنرێت.
خاڵی ئەرێنی: جێبەجێکردنی پرۆژەکە و سەرکەوتنی 80٪ بۆ 90٪ی ڕێژەی دووکەڵی زیان بەخش کەم دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تێچووی پرۆژەکە یەک ملیۆن دۆلارە، ئەوە سەرەڕای تێچووی کۆمپانیای جێبەجێکار.
بۆچی گرنگە: بەهۆی دووکەڵی پیس و زۆری کارگەکان لە کەرکووک خەڵک بەردەوام ناڕەزایەتیی دەردەبڕن، بۆیە جێبەجێکردنی ئەم جۆرە پرۆژانە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر خاوێن ڕاگرتنی هەوای شارەکە و ژینگەکەی دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێدەکاتەوە
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سۆسیالیست: بەشداریكردنمان لە حكومەت ئەگەرێكی بەهێزە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
چین مانۆڕی سەربازی بەرفراوان لە گەرووی تایوان دەستپێدەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئامانجی خۆی پێكاوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- ڕاپۆرت
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە