خەڵاتی ساخارۆڤ بەخشرایە دوو سیاسەتمەداری ڤەنزوێلا

شەیری بکە لە:
خەڵاتی ساخارۆڤ بەخشرایە دوو سیاسەتمەداری ڤەنزوێلا

ئێدمۆندۆ گۆنزالێز و ماریا کۆرینا، وێنە: ماڵپەڕی خەڵاتی ساخارۆڤ

ئاڤا نیوز


خەڵاتی ساخارۆڤ، کە بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنانە یەکێتیی ئەوروپا لە  بواری مافی مرۆڤ دەیبەخشێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە دوو سیاسەتمەداری ڤەنزوێلا بەخشرا.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا، براوەی خەڵاتی ساخارۆڤی بۆ  2024 ڕاگەیاند. ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرۆکی هێزە دیموکراتەکانی ڤەنزوێلا و ئێدمۆندۆ گۆنزالێز، کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمساڵ خەڵاتەکەیان پێبەخشرا.

هۆکارە زانراوەکان: خەڵاتەکە دەبەخشرێتە ئەو کەس و گرووپ و ڕێکخراوانەی بەشدارییەکی بەهێزیان لە پاراستنی ئازادی بیرکردنەوەدا هەبووە، براوەکانی ئەمساڵیش هەوڵی بێوچانیان داوە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دادپەروەری، دیموکراسی و سەروەری یاسا لە ڤەنزوێلا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماریا کۆرینا ماچادۆ لە ساڵی 2023 دا بە ناوی پلاتفۆرمی یەکگرتووی دیموکراتییەوە وەک کاندیدی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا هەڵبژێردرا، بەڵام دواتر لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانیی هەڵبژاردنەکانی ڤەنزوێلا دوورخرایەوە. ئێدمۆندۆ گۆنزالێز ئوروتیا، دیپلۆماتکار و سیاسەتمەدارێکی ڤەنزوێلایە و سەرۆکی هێزە دیموکراتەکانی ئەو وڵاتەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: