ڕۆبۆتێک هاوشانی بە تواناترین میوزیکژەنەکان چەلۆ دەژەنێت

شەیری بکە لە:
ڕۆبۆتێک هاوشانی بە تواناترین میوزیکژەنەکان چەلۆ دەژەنێت

ڕۆبۆتێک ئامێری چەلۆ دەژەنێت

ئاڤا نیوز

 

لە داهێنانێکی نوێدا، ڕۆبۆتێک ئامێری میوزیکی چەلۆ دەژەنێت و شانبەشانی ئۆرکێسترای سەمفۆنی مالمۆ نمایش دەکات.

 

وێنە گەورەکە: یەکەمین نمایشی هاوبەش لە نێوان ئۆرکێسترای سەمفۆنی و ڕۆبۆتێک کە چەلۆ دەژەنێت، لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: جەیکۆب مۆڵراد، ئاوازدانەری سویدی تەمەن 33 ساڵ پارچە میوزیکێکی بە ناوی ڤیر بۆ ڕۆبۆتەکە نووسیوە و دەڵێت: ئەم کارە بۆ گۆڕینی میوزیکژەنی مرۆڤ بۆ ڕۆبۆت نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکە بۆ بەدەستهێنانی تێڕوانینی نوێ لەسەر پرۆسەی داهێنان.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەم ئاوازدانەرە دەڵێت: "زۆر دڵخۆش بوو بە یەکەم تاقیکردنەوەم و لەلایەن بینەران و ئۆرکێستراکەوە پێشوازییەکی باشم لێکراوە".

 

زانیاریی زیاتر: ڕۆبۆتەکە تایبەتمەندییەکی هەیە کە دەتوانێت لەگەڵ بەتواناترین میوزیکژەنە مرۆییەکان خۆی بگونجێنێت.


ئەوەش بزانە: ئەم ئاوازدانەرە پلانی هەیە لەسەر داهێنانەکانی بەردەوام بێت و ڕۆبۆتی دیکە ئامادە بکات بۆ ژەنینی ئامێرەکانی دیکەی میوزیک، لە نێویاندا ئامێری کەمانچە. بڕیاریشە یەکەم نمایشی لە کۆتایی ئەمساڵ لە ئەمریکا ئەنجام بدات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: