
جیاوازی ڕووخساری نەخۆشەکە پێش نەشتەرگەری و دوای نەشتەرگەری
ئاڤا نیوز
نەشتەرگەرییەکی گەورەی جوانکاری و ڕێککاری شەویلاگ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر دەکرێت و حەوت کاتژمێر دەخایەنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو کەسەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ کراوە گەنج بووە، بەڵام لە زکماک شەویلاگی سەرەوەی زۆر لەپاش بووە و شەویلاگی خوارەوەی لەپێش بووە، لە کۆی 28 ددان تەنیا دوو ددانی بەریەک کەوتووە.
لێدوانی فەرمی: د.سەعید توتمەیی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی ڕووخسار و شەویلاگ کە سەرپەرشتیی نەشتەرگەرییەکەی کردووە، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "نەشتەرگەرییەکە ماوەی حەوت کاتژمێری خایاندووە، توانراوە شەویلاگەکانی ڕێکبخرێنەوە و ددانەکانی بەیەک بگەیێنرێن".
بۆچی گرنگە: ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە دەگمەنن و چەند مانگ جارێک لە نەخۆشخانە حکومییەکانی هەولێر دەکرێن، وێڕای ئەوەی متمانەی هاونیشتمانیان بە کەرتی تەندروستی زیاتر دەکات، باری سەر شانی هاونیشتمانیان سووک دەکات و ڕێگریش لە بردنەدەرەوەی داهات بۆ دەرەوەی کوردستان دەکات.
ئەمەش بزانە: ئەم نەشتەرگەرییە لە نەخۆشخانە تایبەتەکان لە هەولێر تێچووەکەی زیاتر لە هەشت ملیۆن دینارە، بەڵام لە نەخۆشخانە حکومییەکان تێچووێکی کەمی هەیە، زۆرجاریش هاونیشتمانیان ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە بە هەزاران دۆلار لە دەرەوە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار