کۆمکاری عەرەبی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

شەیری بکە لە:
کۆمکاری عەرەبی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

ئاڵای کۆمکاریی عەرەبی، وێنە سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 

 

کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و دەڵێت، ڕێکخستنی هەڵبژاردنەکە لەئاستێکی باشدا بووە و لە بنکەکانی دەنگدانیشدا ئاسایش و ئارامی بۆ هاووڵاتیان دابینکرابوو.

 

وێنە گەورەکە: 20ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و 72%ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد، دەرئەنجامەکانیشی لەلایەن زۆرینەی لایەنەکانەوە پێشوازیی لێکرا.

 

نێردەی کۆمکاری عەرەبی بۆ چاودێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەر بڕیاری ئەمینداریی گشتیی کۆمکاری عەرەبی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چاودێری پرۆسەکەیان کردووە و بینییان کە ڕێکارەکانی کۆمیسیۆن بەشێوەیەکی ڕێکوپێک بەڕێوەچوون و ئەو تێبینییانەی لەسەر ئامێرەکانی دەنگدانیش هەبوو، دواتر بۆ دڵنیابوونەوە هەموو دەنگەکان بەدەست ژمێردراونەتەوە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕو، کۆمکاری عەرەبی پێشوازی لە باش ڕێكخستن و ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات بۆ هەڵبژاردنەکە، کە لە دەرئەنجامیشدا وایکرد دەنگدەران بەشێوەیەکی ئارام پیادەی مافی دەنگدانی خۆیان بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: