ڕۆبۆتی کێوی لە پێشەنگی کێبڕکێی بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکاردایە

شەیری بکە لە:
ڕۆبۆتی کێوی لە پێشەنگی کێبڕکێی بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکاردایە

دیمەنێک لە فیلمی ئەنیمەیشنی 'ڕۆبۆتی کێوی'

ئاڤا نیوز

 

فیلمێکی ئەنیمەیشنی نوێ بەناوی 'ڕۆبۆتی کێوی' لە پێشەنگی کێبڕکێی بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکاردایە.

 

وێنە گەورەکە: چیرۆکی فیلمەکە باس لە ڕۆبۆتێک دەکات بە ناوی ڕۆز کە لە دوورگەیەکی چۆڵدا کەشتییەکەی نوقم دەبێت، پێویستە ڕۆبۆتەکە فێرببێت خۆی لەگەڵ ژیانە نوێیەکەیدا بگونجێنێت و لەو ژینگە سەختەدا بژیت، بەگشتی فیلمەکە بەدواداچوون بۆ هەڵوێستەکان دەکات بەرامبەر بە تەکنەلۆژیا و جیهانی سروشتی

 

زانیاریی زیاتر: لوپیتا نیۆنگۆ ڕۆڵی کارەکتەری ڕۆز دەگێڕێت و دەڵێت، سێ توخمی بنەڕەتی هەن بۆ فیلمەکە و ئەوانیش ئەنیمەیشن و مۆسیقا و نمایشە دەنگییەکانن. ئەمانە وایان کردووە ڕۆبۆتێک بچێتە کێبڕکێی بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکارەوە و باس لەوەدەکەن کە مێلۆدییەکی سادەی پیانۆ بووەتە مۆسیقای سەرەکی فیلمەکە.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆز لە دوورگەکەدا پەیوەندی لەگەڵ ئاژەڵەکان دروست دەکات و چاودێری بێچووە قازێکی هەتیو دەکات. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: فیلمی ڕۆبۆتی کێوی لەسەر بنەمای کتێبێکی منداڵان بەرهەمهێنراوە کە لە نووسینی پیتەر براونە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: