فرۆشگایەکی مێژوویی مۆسیقا لە ژێر هەڕەشەی لەناوچووندایە

شەیری بکە لە:
فرۆشگایەکی مێژوویی مۆسیقا لە ژێر هەڕەشەی لەناوچووندایە

فرۆشگای مۆسیقی کاسا بیتهۆڤن، وێنە: BBC

ئاڤا نیوز 

 

 تا ئێستا کاسا بیتهۆڤن توانیویەتی بمێنێتەوە بەڵام ڕەنگە لەماوەی داهاتوودا دەرگاکەی بە تەواوی دابخات.

 

وێنە گەورەکە: فرۆشگای مۆسیقی کاسا بیتهۆڤن تەمەنی چەندین سەدەیە و لە ساڵی 1880 کراوەتەوە کە تایبەتە بە مۆسیقا و کتێب وە هەزاران نۆتەی مۆسیقا و ئەرشیڤی مێژوویی، شوێنێکی سەرنجراکێشە بۆ گەشتیاران بەڵام ئێستا بەهۆی کەمی گەشتیار و بەرزبوونەوەی نرخی کرێ شوێنەکە ئەگەر هەیە دابخرێت

 

زانیاریی زیاتر: لەگەڵ هاتنەکایەی تەکنەلۆژیای نوێ  وەک کاسێت، سی دی و MP3 و سەرهەڵدانی پلاتفۆرمی ستریمینگی ئۆنلاین، فرۆشگاکانی مۆسیقا فرۆشییان دابەزیوە.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: تا ئێستا کاسا بیتهۆڤن توانیویەتی بمێنێتەوە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە کاسا بیتهۆڤن شوێنێکی نۆستالێژییە بۆ ئەو کەسانەی مۆسیقایان خۆشدەێت و بەدوای تۆماری کۆن و نمایشی مێژوویی، یان ئۆپێرا یان کۆنسێرتی مۆسیقاژەنە ئەفسانەییەکاندا دەگەڕێن.

 

ئەمەش بزانە: جاومی دۆنکۆس ماوەی 45 ساڵە کاسا بیتهۆڤن بەڕێوەدەبات، ئەو نەوەی چوارەمی خێزانەکەیەتی کە لە ساڵی 1910ەوە خاوەنداری ئەو شوێنە دەکات و دەڵێت: "ڕەنگە چیتر نەتوانین دەرگای فرۆشگاکە بە ڕووی میوانان دا بکەیەنەوە''.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ