دوای کوژرانی نۆ سەربازی تورکیا ئهردۆغان سهرۆكایهتی كۆبوونهوهیهكی بهپهله دهكات
- هەواڵ
- 13 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
لە ئەنجامی پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان کە ویستوویانە دزە بکەنە ناو بنکەیەکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، نۆ سەربازی تورکیا کوژران و چوار سەربازی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە 13-01-2024 وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەکاندا 29 پێگەی چەکداران لە هەرێمی کوردستان و سووریا کراونەتە ئامانج کە لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارەکان کوژراون.
هاوکات نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامێکدا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە، ڕایگەیاند کە ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەیەکی ئەمنی بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان لە کۆشکی دۆلمەباخچە لە ئیستەنبووڵ بەڕێوە دەچێت.
چ بڕیارێک درا؟
دوای کوژرانی سەربازانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار و پارتی سەرەکیی ئۆپۆزسیۆنی پارتی کۆماری گەلیش بڕیاریان دا کاندیدکردنیان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دوابخرێن کە بڕیارە لە 31ـی ئادار بەڕێوە بچێت.
لە ڕاگەیێنراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا باس لە چی دەکرا؟
دوێنێ هەینی لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، چوار سەرباز بەهۆی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە، دوای ئەوەی پێشتر کوژرانی پێنج سەرباز و برینداربوونی هەشت سەربازی دیکەی ڕاگەیاندبوو، کە سێ سەربازیان بەسەختی برینداربوون، ئەمەش لە ئەنجامی پێکدادان لەگەڵ ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، هەروها کوژرانی 15 چەکداری پارتی کرێکارانی لێکەوتەوە.
زانیارییەکان:
ئەم هێرشە نوێیە دوای کوژرانی 12 سەربازی تورکیا دێت کە لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا لە دوو هێرشی جیاوازدا بۆ سەر دوو بنکەی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران، سوپای تورکیا بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەمینی و ئاسمانییەکان دژی چەکدارانی پەکەکە و پێگەکانیان لە هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا تورکیا دەیان بنکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان دامەزراندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار