هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە

شەیری بکە لە:

گرافیک، ئاڤا نیوز

ئاڤ نیوز


هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە هەر چوار بازنەی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت. لەم ڕاپۆرتەدا ئاڤا نیوز بە ژمارە سەرجەم وردەکارییەکانی هەڵبژاردن دەخاتەڕوو.

وێنە گەورەکە: لە هەر چوار بازنەی هەرێمی کوردستان ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدان و کارتی بایۆمەتریان هەیە، دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 کەسە، لە دوو هەزار و 266 بنکە دەنگ دەدەن؛ لە هەولێر 498 بنکە، لە سلێمانی 477 بنکە، لە دهۆک 264 بنکە و لە هەڵەبجە 27 بنکە.
 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ 100 کورسی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەزار و 191 کاندید کێبڕکێ دەکەن، لەو ژمارەیە 823 کەسیان پیاون و 368ـیان ئافرەتن. کورسییەکانی پەرلەمان 95 کورسی گشتی و پێنج کورسی کۆتان، 38 کاندید کێبڕکێی کورسییەکانی کۆتا دەکەن.

هەموو شتێک بە داتا و زانیاریی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بزانە:

 

- لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هەزار و 191 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن،


* کاندیدەکان بەپێی ڕەگەز:
823 نێر و 368 مێ.


* ژمارەی کاندیدەکان بە گوێرەی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان و سەربەخۆکان:
949 کاندیدی حیزبەکان، 123 کاندیدی هاوپەیمانێتییەکان و 119 کاندیدی سەربەخۆ .

  • ژمارەی کاندیدەکان بە گوێرەی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان:

    - پارتی دیموکراتی کوردستان 190 کاندید
    - یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 172 کاندید
    - بەرەی گەل 123 کاندید
    - نەوەی نوێ 92 کاندید
    - هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 84 کاندید
    - ڕەوتی هەڵوێست 72 کاندید
    - بزووتنەوەی گۆڕان 64 کاندید
    - یەکگرتووی ئیسلامی 63 کاندید
    - کۆمەڵی دادگەری 59 کاندید
    - هاوپەیمانیی نیشتمانی 59 کاندید
    - لیستی سەردەم 41 کاندید
    - بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان 35 کاندید
    - بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان 15 کاندید 
    - بەرەی تورکمانی 11 کاندید

* ژمارەی بنکەکانی دەنگدان بە گشتی: هەزار و 266 بنکە

* ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بە گشتی:  6 هەزار و 318 وێستگەی دەنگدان

* ژمارەی بریکاری لایەنە سیاسییەکان کە چاودێری پرۆسەکە دەکەن: 35 هەزار و 72 بریکار

* ژمارەی چاودێری ڕێکخراوەکان: 5 هەزار و 274 چاودێر

* ژمارەی نوێنەری ڕیکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆنسوڵخانەکان:  14 کۆنسوڵخانە و 14 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بە هەزار و 655 کەس چاودێری هەڵبژاردن دەکەن.

* ژمارەی میدیا جیهانییەکان و نوێنەرەکانیان:  20 میدیای جیهانی 102 نوێنەریان هەیە بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکە.


داتاکانی پەیوەست بە پارێزگاکان:


هەولێر:
لە سنووری پارێزگای هەولێر 395 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 34 کورسیی پەرلەمان دەکەن.


  • * کاندیدەکان بەپێی ڕەگەز: 277 نێر و 118 مێ.

     ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی گشتی: 933 هەزار و 115 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە 91٪ی دەنگدەرانی گشتی پێکدەهێنن.

    * ژمارەی بنکەکانی دەنگدان 498 بنکە

    * ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بە گشتی 2 هەزار و 213 وێستگە.

    * ژمارەی بریکاری لایەنە سیاسییەکان کە چاودێری پرۆسەکە دەکەن: دوو هەزار و 811 بریکار بە نوێنەرایەتی 12 حیزب.

    * ژمارەی چاودێری ڕێکخراوەکان: هەزار و 754 چاودێر بە نوێنەرایەتی 26 ڕێکخراو.

  • * دابەشبوونی کورسییەکان: 32 کورسی گشتی، یەک کورسی بۆ کۆتای تورکمان و یەک کورسی بۆ کۆتای کریستیان.

سلێمانی: لە سنووری پارێزگای سلێمانی 516 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 38 کورسیی پەرلەمان دەکەن

* کاندیدەکان بەپێی ڕەگەز: 354 نێر و 162 مێ.

  • دابەشبوونی کورسییەکان: 36 کورسی گشتی، یەک کورسی بۆ کۆتای تورکمان و یەک کورسی بۆ کۆتای کریستیان.

     *ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی گشتی: ملیۆنێک و 8 هەزار و 412 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە 93٪ی دەنگدەرانی گشتی پێکدەهێنن.

    * ژمارەی بنکەکانی دەنگدان: 477 بنکە.

    * ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بە گشتی: دوو هەزار و 373 وێستگە.

    * ژمارەی بریکاری لایەنە سیاسییەکان کە چاودێری پرۆسەکە دەکەن: 23 هەزار و 813 بریکار بە نوێنەرایەتی 15 حیزب.

    * ژمارەی چاودێری ڕێکخراوەکان:  644 چاودێر بە نوێنەرایەتی 11 ڕێکخراو.

    دهۆک: لە سنووری پارێزگای دهۆک 226 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 25 کورسیی پەرلەمان دەکەن.

* کاندیدەکان بەپێی ڕەگەز: 160 نێر و 66 مێ

* دابەشبوونی کورسییەکان: 24 کورسی گشتی و یەک کورسی بۆ کۆتای کریستیان

ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی گشتی: 682 هەزار و 791 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە 94٪ی دەنگدەرانی گشتی پێکدەهێنن

* ژمارەی بنکەکانی دەنگدان: 264 بنکە

* ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بە گشتی: هەزار و 596 وێستگە

* ژمارەی بریکاری لایەنە سیاسییەکان کە چاودێری پرۆسەکە دەکەن: هەشت هەزار و 183 بریکار بە نوێنەرایەتی 17 حیزب

* ژمارەی چاودێری ڕێکخراوەکان: دوو هەزار و 876 چاودێر بە نوێنەرایەتی 28 ڕێکخراو.

هەڵەبجە: لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 54 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 3 کورسیی پەرلەمان دەکەن.

* کاندیدەکان بەپێی ڕەگەز: 32 نێر و 22 مێ، خاوەنی سێ کورسی گشتییە.

 

* ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی گشتی: 59 هەزار و 300 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە 98٪ی دەنگدەرانی گشتی پێکدەهێنن.

* ژمارەی بنکەکانی دەنگدان: 27 بنکە

* ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بەگشتی: 136 وێستگە

* ژمارەی بریکاری لایەنە سیاسییەکان کە چاودێری پرۆسەکە دەکەن: 256 بریکار بە نوێنەرایەتی 2 حیزب.


* ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن:

- 251 هەزار و 700 پەڕەی بۆ دەنگدانی تایبەت چاپ کراوە.

- پەڕەکانی دەنگدان ناو و ژمارەی 136 لیست و  ژمارەی کاندیدەکانی لەخۆ گرتووە.

- ڕاهێنان بە 40 هەزار و 901 فەرمانبەری سەر سندووقەکانی دەنگدان، لەسەر ڕێکارەکانی دەنگدان و میکانیزمی بەکارهێنانی ئامێرەکانی هەڵبژاردن کراوە.

- 7 هەزار و 67 ئامێری خێرا دەرکردنی ئەنجامەکان و ئامێرەکانی پشتڕاستکردنەوە تەرخانکراون.

- هەزار و 431 ئامێری ناردن (ارسال) ئامادە کراوە جگە لە ئامێری یەدەگ.

-22  هەزار و 283 کامێری چاودێری تەرخانکراوە.

- لە هەر ناوەندێکی دەنگدان چوار کامێرای چاودێری لێ دادەنرێت.

- لە هەر وێستگەیەکی دەنگدان دوو کامێرا و چوار کامێرای یەدەگیش بۆ هەر ناوەندێک تەرخانکراوە.

- 50 کامێرای چاودێری بۆ چوار ناوەندی وردبینی تەرخانکراوە.

 

 

شەیری بکە لە: