هۆشیار زێباری: لە عێراق 400 ملیار دۆلار بەهۆی گەندەڵییەوە دزراوە

شەیری بکە لە:
هۆشیار زێباری: لە عێراق 400 ملیار دۆلار بەهۆی گەندەڵییەوە دزراوە

هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دارایی عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا


ئاڤا نیوز

 هۆشیار زێباری لەبارەی دیاردەی گەندەڵی لە عێراق هۆشداری دەدات و گەورەیی قەبارەیان بە مەترسیدار وەسف دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: لە دوای ساڵی 2003 گەندەڵی لە عێراق بووەتە باوترین دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، ئێستاش گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و حکومەت ناتوانێت بنبڕی بکات.
 
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دارایی عێراق دەڵێت: "لە سەردەمی من و نووری مالیکی، ئەیاد عەللاوی، ئیبراهیم جەعفەری، حکومەتەکانی دیکە و تەنانەت حەیدەر عەبادیشدا، گەندەڵی بەو قەبارە گەورەیەی ئێستا نەبوو، ئەوکات گەندەڵی لە چەند هەزار دۆلارێکدا دەکرا".

 ژمارەکان وادەڵێن: بەگوتەی زێباری، بەهۆی گەندەڵییەوە تائێستا زیاتر لە 400 ملیار دۆلار لە عێراق بەشێوەیەکی نایاسایی بردراوەتە دەرەوە. "تەنیا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بانکێکی عێراق لە ماوەی دوو ساڵدا، نزیکەی شەش ملیار دۆلاری بردووەتە دەرەوە، دواتر ئاشکرابوو پارەکە بردراوەتە عەممان و بەیروت".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ