هەموو شتێک بە داتا و زانیاری لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
- ڕاپۆرت
- 18 تشرینی یەکەم
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤ نیوز
ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 20-10-2024 هەڵبژاردنی گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەکرێت. دوو ملیۆن و 899 هەزار و 615 دەنگدەر مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00 ڕێککەوتی 2024/10/18، بەبەشداری 215 هەزار دەنگدەر پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، تاوەکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
هەموو شتێک بە داتا و زانیاریی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بزانە:
- لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هەزار و 191 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن
* کاندیدەکان بەپێی ڕەگەز:
- 823 نێر
- 368 مێ
* ژمارەی کاندیدەکان بە گوێرەی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان و سەربەخۆکان:
- 949 کاندیدی حیزبەکان
- 123 کاندیدی هاوپەیمانێتییەکان
- 119 کاندیدی سەربەخۆ
- ژمارەی کاندیدەکان بە گوێرەی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان:
- پارتی دیموکراتی کوردستان 190 کاندید
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 172 کاندید
- بەرەی گەل 123 کاندید
- نەوەی نوێ 92 کاندید
- هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 84 کاندید
- ڕەوتی هەڵوێست 72 کاندید
- بزووتنەوەی گۆڕان 64 کاندید
- یەکگرتووی ئیسلامی 63 کاندید
- کۆمەڵی دادگەری 59 کاندید
- هاوپەیمانیی نیشتمانی 59 کاندید
- لیستی سەردەم 41 کاندید
- بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان 35 کاندید
- بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان 15 کاندید
- بەرەی تورکمانی 11 کاندید
* دابەشبوونی کورسییەکان:
- 95 کورسی گشتی
- 5 کورسی بۆ کۆتاکان
* ژمارەی دەنگدەران بە گشتی"
- 2 ملیۆن و 801 هەزار و 672 کەس مافی دەنگدانیان هەیە
* ژمارەی بنکەکانی دەنگدان بە گشتی:
- هەزار و 266 بنکە
* ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بە گشتی:
- 6 هەزار و 318 وێستگەی دەنگدان
* ژمارەی بریکاری لایەنە سیاسییەکان کە چاودێری پرۆسەکە دەکەن:
- 35 هەزار و 72 بریکار
* ژمارەی چاودێری ڕێکخراوەکان:
- 5 هەزار و 274 چاودێر
* ژمارەی نوێنەری ڕیکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆنسوڵخانەکان:
- 14 کۆنسوڵخانە و 14 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بە هەزار و 655 کەس چاودێری هەڵبژاردن دەکەن
* ژمارەی میدیا جیهانییەکان و نوێنەرەکانیان:
- 20 میدیای جیهانی 102 نوێنەریان هەیە بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکە
داتاکانی پەیوەست بە پارێزگاکان لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت:
- لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هەزار و 191 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن.
- ژمارەی دەنگدەران بۆ ڕۆژی دەنگدانی تایبەت کە ئهندامی هێزهكانی ناوخۆ، وهزارهتی پێشمهرگه و ئهندامه كوردهكانی نێو هێزهكانی سوپای عێراق دەگرێتەوە.
- 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
* ژمارەی بنکەو وێستەگاکانی دەنگدان بۆ ڕۆژی دەنگدانی تایبەت بەگشتی:
- 165 بنكه و 749 وێستگه لە 11 پارێزگای هەرێمی کوردستان و عێراق تەرخانکراون
هەولێر:
- لە سنووری پارێزگای هەولێر 395 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 34 کورسیی پەرلەمان دەکەن
* کاندیدەکان بەپێی ڕەگەز:
- 277 نێر
- 118 مێ
* دابەشبوونی کورسییەکان:
- 32 کورسی گشتی
- یەک کورسی بۆ کۆتای تورکمان
- یەک کورسی بۆ کۆتای کریستیان
* ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەت:
- 89 هەزار و 791 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە 9٪ی دەنگدەرانی تایبەت پێکدەهێنن
* ژمارەی بنکەکانی دەنگدان:
- 62 بنکە
* ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان:
- 306 وێستگە
سلێمانی:
- لە سنووری پارێزگای سلێمانی 516 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 38 کورسیی پەرلەمان دەکەن
* کاندیدەکان بەپێی ڕەگەز:
- 354 نێر
- 162 مێ
* دابەشبوونی کورسییەکان:
- 36 کورسی گشتی
- یەک کورسی بۆ کۆتای تورکمان
- یەک کورسی بۆ کۆتای کریستیان
* ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەت:
- 78 هەزار و 661 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە 7٪ی دەنگدەرانی تایبەت پێکدەهێنن
* ژمارەی بنکەکانی دەنگدان:
- 57 بنکە
- ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان
- 276 وێستگە
دهۆک:
- لە سنووری پارێزگای دهۆک 226 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 25 کورسیی پەرلەمان دەکەن.
* کاندیدەکان بەپێی ڕەگەز:
- 160 نێر
- 66 مێ
* دابەشبوونی کورسییەکان:
- 24 کورسی گشتی
- یەک کورسی بۆ کۆتای کریستیان
* ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەت:
- 40 هەزار و 956 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە 6٪ی دەنگدەرانی تایبەت پێکدەهێنن
* ژمارەی بنکەکانی دەنگدان"
- 33 بنکە
* ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بەگشتی:
- 142 وێستگە
هەڵەبجە:
- لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 54 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 3 کورسیی پەرلەمان دەکەن
* کاندیدەکان بەپێی ڕەگەز:
- 32 نێر
- 22 مێ
* دابەشبوونی کورسییەکان:
- 3 کورسی گشتی
* ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەت:
- 952کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە 2٪ی دەنگدەرانی تایبەت پێکدەهێنن
* ژمارەی بنکەکانی دەنگدان
- 1 بنکە
- ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان
- 3 وێستگە
پارێزگاکانی دیکە:
* ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکانی دیکە
- 5 هەزار و 600 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە 0.2٪ی دەنگدەرانی تایبەت پێکدەهێنن
* ژمارەی بنکەو وێستگەکان بەپێی پارێزگاکان
- نەینەوا 4 بنکە و 5 وێستگە
- بەغدا (کەرخ و ڕەسافە) 3 بنکە و 10 وێستگە
- کەرکووک 1 بنکە و 2 وێستگە
- سەلاحەدین 1 بنکەو 2 وێستگە
- دیالە 1 بنکەو 1 وێستگە
- ئەنبار 1 بنکەو 1 وێستگە
- واست 1 بنکەو 1 وێستگە
داتاکانی پەیوەست بە پارێزگاکان بۆ ڕۆژی دەنگدانی گشتی:
هەولێر:
- لە سنووری پارێزگای هەولێر 395 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 34 کورسیی پەرلەمان دەکەن
* کاندیدەکان بەپێی ڕەگەز
- 277 نێر
- 118 مێ
* دابەشبوونی کورسییەکان
- 32 کورسی گشتی
- یەک کورسی بۆ کۆتای تورکمان
- یەک کورسی بۆ کۆتای کریستیان
* ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی گشتی
- 933 هەزار و 115 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە 91٪ی دەنگدەرانی گشتی پێکدەهێنن
* ژمارەی بنکەکانی دەنگدان
- 498 بنکە
* ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بە گشتی
- 2 هەزار و 213 وێستگە
* ژمارەی بریکاری لایەنە سیاسییەکان کە چاودێری پرۆسەکە دەکەن
- دوو هەزار و 811 بریکار بە نوێنەرایەتی 12 حیزب
* ژمارەی چاودێری ڕێکخراوەکان
- هەزار و 754 چاودێر بە نوێنەرایەتی 26 ڕێکخراو
سلێمانی:
- لە سنووری پارێزگای سلێمانی 516 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 38 کورسیی پەرلەمان دەکەن
* کاندیدەکان بەپێی ڕەگەز
- 354 نێر
- 162 مێ
* دابەشبوونی کورسییەکان:
- 36 کورسی گشتی
- یەک کورسی بۆ کۆتای تورکمان
- یەک کورسی بۆ کۆتای کریستیان
* ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی گشتی
- ملیۆنێک و 8 هەزار و 412 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە 93٪ی دەنگدەرانی گشتی پێکدەهێنن
* ژمارەی بنکەکانی دەنگدان:
- 477 بنکە
* ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بە گشتی:
- دوو هەزار و 373 وێستگە
* ژمارەی بریکاری لایەنە سیاسییەکان کە چاودێری پرۆسەکە دەکەن:
- 23 هەزار و 813 بریکار بە نوێنەرایەتی 15 حیزب
* ژمارەی چاودێری ڕێکخراوەکان:
- 644 چاودێر بە نوێنەرایەتی 11 ڕێکخراو
دهۆک:
- لە سنووری پارێزگای دهۆک 226 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 25 کورسیی پەرلەمان دەکەن
* کاندیدەکان بەپێی ڕەگەز
- 160 نێر
- 66 مێ
* دابەشبوونی کورسییەکان
- 24 کورسی گشتی
- یەک کورسی بۆ کۆتای کریستیان
* ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی گشتی
- 682 هەزار و 791 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە 94٪ی دەنگدەرانی گشتی پێکدەهێنن
* ژمارەی بنکەکانی دەنگدان
- 264 بنکە
* ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بە گشتی
- هەزار و 596 وێستگە
* ژمارەی بریکاری لایەنە سیاسییەکان کە چاودێری پرۆسەکە دەکەن:
- هەشت هەزار و 183 بریکار بە نوێنەرایەتی 17 حیزب
* ژمارەی چاودێری ڕێکخراوەکان
- دوو هەزار و 876 چاودێر بە نوێنەرایەتی 28 ڕێکخراو
هەڵەبجە:
- لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 54 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 3 کورسیی پەرلەمان دەکەن
* کاندیدەکان بەپێی ڕەگەز
- 32 نێر
- 22 مێ
* دابەشبوونی کورسییەکان
- 3 کورسی گشتی
* ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی گشتی
- 59 هەزار و 300 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە 98٪ی دەنگدەرانی گشتی پێکدەهێنن
* ژمارەی بنکەکانی دەنگدان
- 27 بنکە
* ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بەگشتی
- 136 وێستگە
* ژمارەی بریکاری لایەنە سیاسییەکان کە چاودێری پرۆسەکە دەکەن:
- 256 بریکار بە نوێنەرایەتی 2 حیزب
* ژمارەی چاودێری ڕێکخراوەکان
- نییە
* ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن:
- 251 هەزار و 700 پەڕەی بۆ دەنگدانی تایبەت چاپ کراوە
- پەڕەکانی دەنگدان ناو و ژمارەی 136 لیست و ژمارەی کاندیدەکانی لەخۆ گرتووە
- ڕاهێنان بە 40 هەزار و 901 فەرمانبەری سەر سندووقەکانی دەنگدان، لەسەر ڕێکارەکانی دەنگدان و میکانیزمی بەکارهێنانی ئامێرەکانی هەڵبژاردن کراوە
- 7 هەزار و 67 ئامێری خێرا دەرکردنی ئەنجامەکان و ئامێرەکانی پشتڕاستکردنەوە تەرخانکراون
- هەزار و 431 ئامێری ناردن (ارسال) ئامادە کراوە جگە لە ئامێری یەدەگ
-22 هەزار و 283 کامێری چاودێری تەرخانکراوە
- لە هەر ناوەندێکی دەنگدان چوار کامێرای چاودێری لێ دادەنرێت
- لە هەر وێستگەیەکی دەنگدان دوو کامێرا و چوار کامێرای یەدەگیش بۆ هەر ناوەندێک تەرخانکراوە
- 50 کامێرای چاودێری بۆ چوار ناوەندی وردبینی تەرخانکراوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
تەقەكەرەكانی دوێنێ شەوی هەولێر دەستگیر كران
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس 2024" لە دهۆک دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟