سەرۆكوەزیران بارزانی: ڕێگا و شەقامی پێشکەوتوو لە هەموو کوردستان دروست دەکەین
- کوردستان
- 17 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
لەکاتی دانانی بەردی بناغەی جووتسایدی بەردەڕەش – كەڵەك، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند ڕێگا و شەقامی پێشکەوتوو لە هەموو کوردستان دروست دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بە گوژمەی 98 ملیار دینار بەردی بناغەی جووتسایدی بەردەڕەش – كەڵەكی دانا، کە ڕێگایەکی گرنگی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیایە و بە ماوەی سێ ساڵ تەواو دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: "ئەم ڕێگایە زۆر سوودی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان دەبێت، لە كابینەی نۆیەمی حكومەت گرنگییەكی زۆر بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دراوە و هەوڵ دراوە ڕێگا و شەقامی پێشكەوتوو لە هەموو دەڤەرێك دروست بكرێت، لەسەر ئەم بەرنامەیەش بەردەوام دەبین".
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند: ئەم دوو سایدە نەك تەنیا كەڵەك و بەردەڕەش بەیەكەوە گرێدەدەات، بەڵكو ڕێگایەكی گرنگی ئابوورییە و پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و نەینەواش بەیەكەوە گرێ دەدات، هاوكات سوودیشی بۆ ئەو بارهەڵگرانە دەبێت كە لە توركیاوە دێنە نێو خاكی هەرێمی كوردستان. ئامۆژگاری شۆفێرانیشی کرد دروستکردنی ڕێگای نوێ و باش مانای ئەوە نادات بەخێراییەکی زۆر شۆفێری بکەن، بەڵكو لەپێناو سەلامەتی خۆیان و سەرنشینان پێویستە بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ پابەند بن.
لەلایەكی دیكەوە: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بە ئەوەش دا كە دەڤەری بەردەڕەش شایەنی خزمەتگوزاری زیاترە و لە داهاتووشدا حكومەت خزمەتگوزاریی زیاتر پێشكەشی دەڤەرەكە دەكات، ئەوەشی خستەڕوو كە بەرهەمی کشتوکاڵی دەڤەرەكە گەیشتووەتە دەرەوەی وڵات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هاوتا بولگارییەکەی كۆ بوونەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاماری سەردانی چارەخوازان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کریستیانەکان لە دهۆک مەراسیمی جەژنی ئەکیتۆ دەگێڕن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەنەدا نووسینگەی باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر دادەخات