گۆرانیبێژێکی بەریتانی لە ڕووداوێکی گوماناویدا گیانی لەدەست دا

شەیری بکە لە:
گۆرانیبێژێکی بەریتانی لە ڕووداوێکی گوماناویدا گیانی لەدەست دا

وێنەی لیام پەین و بەردەم ئەو هۆتێلەی لێی کەوتووەتە خوارەوە لە شاری بۆینس ئایریس

ئاڤا نیوز

لیام پەین، گۆرانیبێژی تەمەن 31 ساڵی بەریتانی، لە ڕووداوێکی گوماناویدا و بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە باڵکۆنی هۆتێلێک لە پایتەختی ئەرجەنتین گیانی لەدەست دا.

 

چیرۆکی سەرەکی: لیام پەین، گۆرانیبێژی بەریتانی و ئەستێرەی پێشووی گرووپی وەن دایرێکشن، لە نهۆمی سێیەمی هۆتێلێک لە بۆینس ئایریسی پایتەختی ئەرجەنتین دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەست دەدات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی ئەرجەنتین هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە، زانیاری زیاتری باس نەکردووە تەنیا ئەوەندە نەبێت کە دەستبەجێ گیانی لەدەست نەداوە، سەرەتا بریندار بووە و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست داوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەلبێرتۆ فیلیکس کرێسێنتی، سەرۆکی سیستەمی پزیشکی فریاگوزاری ئەرجەنتین ڕەتی کردەوە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان بداتەوە سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی، ئایا لە نائاگایی کەوتووەتە خوارەوە، خۆی فڕێداوە، یان فڕێدراوەتەوە خوارەوە. ئەلبێرتۆ فیلیکس گوتی سەرەتا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەین دواتر ئەنجامەکەی ڕادەگەیێنێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ