بەهۆی بۆردوومانی تورکیا دوو هاونیشتیمانی لە دینارتە گیانیان لەدەست دا

شەیری بکە لە:
بەهۆی بۆردوومانی تورکیا دوو هاونیشتیمانی لە دینارتە گیانیان لەدەست دا

بەشیر عومەر و عارف تەها، ئەو دوو هاونشیتمانییەی گیانیان لەدەستداوە

ئاڤا نیوز

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سنووری ناحیەی دینارتە، دوو هاونیشتیمانی گیانیان لەدەست دا و یەکێکیش بریندار بوو.

چیرۆکی سەرەکی: بۆ چاودێریکردنی جموجۆڵی چەکدارانی پەکەکە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە ئاسمانی ناحیەی دینارتە و دەوروبەری لە سنووری قەزای ئاکرێ دەسوڕێنەوە. نزیکەی کاتژمێر نۆی شەو ناوچەیەکیان لە گوندی کافیا بۆردوومان کرد و سێ هاونیشتیمانی مەدەنی بەرکەوتن.

لێدوانی فەرمی: سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە بە ئاڤا نیوزی گوت: بەتۆمەتی هەبوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکیان لە سنووری ئاکرێ بۆردوومان کردووە.

زانیاری تایبەت: سەلام موشیر، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە ئاکرێ گوتی: بەهۆی بۆردوومانەکەوە دوو هاونیشتمانی بە ناوەکانی (بەشیر عومەر) و ( عارف تەها) گیانیان لەدەست داوە، هانیشتمانییەکی دیکە بە ناوی (سادق تاهیر) بریندار بووە. 

زانیاری زیاتر: هاونیشتیمانییەکان  خەڵکی گوندەکانی گربیشێ و دودیێن و بەمەبەستی کاروباری باخداری و جووتیاری لە گوندی کافیا بوون. هەردوو تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراون و بریندارەکەش لە نەخۆشخانەی دینارتەیە.

شەیری بکە لە: