کتێبخانەی حەیدەری کۆڕێک بۆ وەرگێڕی کتێبی "هێزی متمانە بەخۆبوون" ڕێکدەخات

شەیری بکە لە:
کتێبخانەی حەیدەری کۆڕێک بۆ وەرگێڕی کتێبی "هێزی متمانە بەخۆبوون" ڕێکدەخات

کۆڕی شەرمین عەبدوڵڵا

ئاڤا نیوز

 

 کتێبخانەی حەیدەری لە شاری هەولێر، کۆڕێکی بۆ وەرگێڕی کتێبی "هێزی متمانە بەخۆبوون"ی ئیبراهیم فەقێ، کۆمەڵناسی بەناوبانگی جیهانی ڕێکخست.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 4ی ئێوارە کتێبخانەی حەیدەری لە شاری هەولێر، کۆڕیکی بۆ شەرمین عەبدوڵڵا ڕواندزی، وەرگێڕی کتێبی "‌هێزی متمانە بەخۆبوون" بۆ سەر زمانی کوردی ڕێکخست و حەوت تابڵۆشی لە چوارچێوەی کۆڕەکە نمایشکرا.

 

لێدوانی فەرمی: کۆسرەت ئەحمەد بێکەس، شاعیر و وەرگێر، بەڕێوەبەری کۆڕەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کتێبەکە زۆر چیرۆک و بەرسەرهات و پاڵنەری تێدایە، بۆ ئەوەی ببێتە دەستپێکی ژیانێکی نوی بۆ هەر کەسێک لە ژیانیدا، بەتایبەت ئەوانەی لەڕووی کەسایەتیەوە لاوازن و متمانەیان بەخۆیان نییە.

 

زانیاریی زیاتر: کتێبەکە کار لەسەر بەهێزکردنی تاک دەکات، بۆئەوەی بیر لە داهاتووی خۆی بکاتەوە و هەنگاوەکانی ژیانی سەر لە نوێ دابڕێژێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ