ئیسرائیل: وەڵاممان بۆ ئێران ورد، خوێناوی و لەناکاو دەبێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل: وەڵاممان بۆ ئێران ورد، خوێناوی و لەناکاو دەبێت

ئاڵای وڵاتانی ئێران و ئیسرائیل لەگەڵ وێنە مووشەکە دوور هاوێژەکانیان، وێنە: disruptionbanking

ئاڤا نیوز

 

کابینەی جەنگی ئیسرائیل سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی ئێران و دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان پلانی وەڵامدانەوەکە پەسەند دەکرێت.

 

وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27-9-2024، سوپای ئێسرائیل بە هێرشی ئاسمانی حەسەن نەسروڵڵای لەنێو باڵەخانەیەک لە باشووری بەیرووت کردە ئامانج و دواتر چەند سەرکردەیەکی تری ئەو حیزبە لەلایەن ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج و لەبەرامبەردا ئێران 200 مووشەکی بالیستیکی ڕەوانەی ئیسرائیل کرد. 

 

لێدوانی فەرمی: یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕایگەیاند وەڵامەکەیان ورد، خوێناوی و لەناکاو دەبێت. هاوکات ئیسرائیل لە داڕشتنی پلانەکەیدا لەگەڵ ئەمریکا لە ڕاوێژدایە و دەیەوێت بۆچوونی ئەمریکاش وەربگرێت و دوای یەکلاکردنەوەی پلانەکەش ئەمریکا ئاگادار دەکاتەوە. 


بە گوێرەی زانیارییەکان: پەسەندکردنی پلانەکە پێویستیی بە کۆبوونەوەی کابینە نییە، بەڵکو ئەندامەکانی دەتوانن لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە دەنگی لە سەر بدەن. 


لەلایەکی دیکەوە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران جارێکی دیکە هۆشداری داوە لەوەی هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە تووندی وەڵام دەدرێتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: