
بۆڕییە نەوتییەکانی عێراق - AFP
ئاڤا نیوز
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، بانگەوازی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئابووری نێوان عێراق و ئوردن جارێکی دیکە سەری هەڵدایەوە، بە پاساوی ئەوەی ئەو ڕێککەوتنە سەرچاوەی داهاتی وڵات بەهەدەر دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو ڕێککەوتنە ئابوورییانەی لەساڵانی ڕابردوودا لەنێوان عێراق و ئوردون جێبەجێدەکران، داوایەکی فەرمی بەواژۆی چەند پەرلەمانتارێک لەزۆربەی فراکسیۆنەکان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کرا و ئەویش ڕەزامەندی دەربڕی بکرێتە نێو کارنامەی داهاتووی پەرلەمان.
درێژەی ڕاپۆرت...
مێژوی ڕێککەتنی ئابووری نێوان عێراق و ئوردن بەم شێوەیەیە:
ئوردن دەیان ساڵە نەوتی عێراق هاوردە دەکات و ڕێککەوتنەکانی لەو بارەیەوە دەگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵی 2003 و تائێستاش بەردەوامە.
سەرتای رێککەوتنەکە
لەهەشتاکانی سەدەی ڕابردوو عێراق ڕۆژانە هەزاران بەرمیل نەوتی ڕەوانەی ئوردن دەکرد بەرامبەر پشتگیریکردنی عەممان لە جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران.
لە سەردەمی گەمارۆی ئابووری سەر عێراق
لە ماوەی ساڵانی نێوان 1990 بۆ 2003، عێراق کەوتە ژێر گەمارۆی ئابوورییەوە کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەپێندرا، ئوردن تاکە وڵات بوو ڕێگەی پێدرا ڕێککەوتنێک لەگەڵ عێراق ئەنجام بدات، بۆ ئاڵوگۆڕی بڕی 30 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە ڕۆژێکدا بەرامبەر هاوردەکردنی کاڵای ئوردنی، ساڵانە بەبڕی 450 ملیۆن دۆلار.
دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام
لە ساڵی 2006 هەردوو حکومەتی عێراق و ئوردن یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد، تێیدا بەغدا ڕۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە کێڵگەکانی کەرکووکەوە هەناردەی ئوردون دەکات بە داشکاندنی 18 دۆلار کەمتر لە نرخی نێودەوڵەتی، جگە لە لێخۆشبوونی باج لەسەر کاڵای ئوردنی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بانگەوازی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئابووری نێوان عێراق ئوردن نوێ نییە و چەندین جار دووبارە بووەتەوە و هەر جارێکیش بەپاساوێک و تائێستاش هەموو هەوڵەکان لەم بارەیەوە سەرکەوتو نەبووە.
باكگراوند: لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو میلیشیاکانی عێراق لەئەنبار ڕێگرییان لە چەندین تانکەر کرد، کە نەوتی خاویان دەگوازییەوە بۆ ئوردن و هەڕەشەی سووتانیان لیێان کرد، بەڵام حکومەت هەر زوو هاتە سەر هێڵ و چارەسەری کێشەکەی کرد، لە سەرەتای ئەمساڵیش، نۆ پارێزەر سکاڵای یاساییان لەداگەی فیدراڵی لەسەر سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمارکرد، بەمەبەستی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئوردن، بەڵام دادگەی فیدراڵی ئەو داوایەی ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە هیچ زیانێکی دارایی بە عێراق ناگەیەنێت.
لێدوانی فەرمی: هادی سەلامی، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: لەداهاتویەکی نزیکدا پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئابووری نێوان عێراق و ئوردن ئەنجام دەدات، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم داواکارییە بەهۆی هەڵوێستەکانی ئوردن دێت سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان.
بۆچونی لایهنی بهرامبهر: وەجدی مەخامرە، شارەزای دارایی و ئابووری ئوردنی دەڵێت: بەکارهێنانی ئەم پرسە وەک کارتێکی فشار نیگەرانی هاووڵاتییانی ئوردنی لێدەکەوێتەوە، چونکە هەڵوێستی خەڵکی ئوردن و پاشاکانی لە مێژەوە پاڵپشتی پرسەکانی پەیوەست بە عێراق بووە، بەڵام پێدەچێت کەسانێک بەتایبەتی لایەنگرانی ئێران نەیانەوێت پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەردەوام بیت.
پلانهكه: چارەنووسی ئەم ڕێککەوتنە لەمێژینەیە کە بۆ هەردوو وڵات گرنگە، لەداهاتویەکی نزیکدا لەپەرلەمان یەکلادەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن