یەکێتیی ئەوروپا لێکۆڵینەوە لەبارەی تیکتۆک دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
ئەپی تیک تۆک - وێنە: Mashable Middle East

ئەپی تیک تۆک - وێنە: Mashable Middle East

ئاڤا نیوز

 

کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا لێکۆڵینەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک دەستپێکرد بۆ ئەوەی بزانێت ئەو پلاتفۆرمە یاسای خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان پێشێل دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان پەیوەستن بە "پاراستنی منداڵ، ڕێکلامی ڕوون، دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی شێوازی ئاڵوودەبوونی پلاتفۆرمەکە و دیاریکردنی بڵاوکراوە زیانبەخشەکانی پلاتفۆڕمەکە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت:  بەگوێرەی یاسای یەکێتیی ئەوروپا بە ڕێژەی 6%ـی لە داهاتی جیهان سزای پێبژاردن لەسەر پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان دەسەپێنن کە یاساکان پێشێل دەکەن، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکان، چالاکییەکانی ئەو پلاتفۆرمە دەوەستێنرێت.

 

باکگراوند: لە ئەیلوولی 2023دا لێکۆڵینەوەکان لە پلاتفۆڕی تیکتۆک دەستیپێکرد، زانیارییەکانی پەیوەست بەو پلاتفۆڕمە پێشکەش بە کۆمسیۆن کرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان