ئەمریکا بە بەهای 17.9 ملیار دۆلار چەکی ڕەوانەی ئیسرائیل کردووە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا بە بەهای 17.9 ملیار دۆلار چەکی ڕەوانەی ئیسرائیل کردووە

بەشێک لەو چەکانەی ئەمریکا ڕەوانەی ئیسرائیلی کردوون. وێنە؛ میدیاکانی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی نوێترین ئامار، ئەمریکا بە بەهای 17.9 ملیار دۆلار چەک و تەقەمەنی ڕەوانە ئیسرائیل کردووە.

 

وێنە گەورەکە: ئیسرائیل وەک هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکا، لە سەرەتایی دەستپێکردنی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، واشنتن مافی بەرگریی کردن لە خۆی بە تەلئەڤیڤ داوە و لە زۆرینەی ڕووبەرووبووەکاندا پشتیووانی ئیسرائیلی کردووە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاندووە، هێز و سەربازی زیاتری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناردووە، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەتایبەت گرژییەکانی  نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان.

 

ئەمەش بزانە: تێچووی ڕەوانەکردنی ئەو سەرباز و هێزەی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەدان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

شەیری بکە لە: