‎توركیا قەدەغەی سەر شانۆیەكی كوردی هەڵدەگرێت

شەیری بکە لە:
‎توركیا قەدەغەی سەر شانۆیەكی كوردی هەڵدەگرێت

وێنەی شانۆكارەكان. amidahaber

ئاڤا نیوز


‎قەدەغەی سەر شانۆنامەیەکی کوردیی بەناوی "قرال و تراڤیس" لە شاری شیشلیی ئیستەنبووڵ هەڵگیرا. 


چیرۆکی سەرەکیی: شانۆگەری کوردی "قرال و تراڤیس" ، لەلایەن قایمقامیەتی قەزاکانەوە، سەرەتا لە شاری دیلۆک و دواتر لە شاری شیشلیی ئیستەنبووڵ، نمایشکردنی قەدەغە کرا. لە سۆشیال میدیا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. سیاسەتمەداران ناچار بوون لێدوانێک لەسەر ئەو پرسە بدەن و بریاری قەدەغەکردنەکە گواسترایەوە بۆ  پەرلەمانی تورکیا.


بۆچی گرنگە: بریاری قەدەغەکردنەکە لە ئەنجامی دەستپێشخەرییەکانی وەزیری ناوخۆ، عەلی یەرلیکایا راستەوخۆ هەڵگیرا.


لێدوانی فەرميی: عەلی یارلیکایا، وەزیری ناوەخۆی تورکیا گوتی: قەدەغەکردنی لەم شێوەیە نابێت.


باکگراوند: هەفتەیەک بەر لە نمایشەکە زۆربەی بلیتەکان فرۆشران، بە گوتەی ئەکتەرانی شانۆکە هەم کڕیاری بلیتەکان و هەم ئەکتەرەکان بەهۆی بڕیاری قەدەغەکردنەوە بوونەتە قوربانی، ئەوان "بلۆککردنی شانۆی کوردی قبوڵ ناکەن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ