ئایا دادگەی دادی نێودەوڵەتی دەتوانێت سەربەخۆیی بۆ فەڵەستین بەدەست بهێنێت؟

شەیری بکە لە:
ئایا دادگەی دادی نێودەوڵەتی دەتوانێت سەربەخۆیی بۆ فەڵەستین بەدەست بهێنێت؟

دادگەی دادی نێودەوڵەتیی.. ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


جارێکی دیکە دادگەی دادی نێودەوڵەتيی دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە، لەسەر لێکەوتە یاساییەکانی” داگیرکردنی خاکی فەڵەستین” لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ساڵی 1967ەوە، بەجۆرێک52 وڵات شایەتحاڵی خۆیان لەو بارەیەوە پێشکەش کردووە.

 

چی ڕوویدا؟

 

لە 31ی کانوونی دووەمی 1022 کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە دادگای نێودەوڵەتی لە لاهای کرد کە "بۆچوونێکی ڕاوێژکاری" ناپابەندکەر دەربکات سەبارەت بە "ئەو دەرئەنجامە یاساییانەی کە لە سیاسەت و پراکتیکەکانی ئیسرائیلەوە لە خاکی “داگیرکراوی فەلەستین” لەنێویاندا قودسی ڕۆژهەڵات" سەرهەڵدەدەن بۆ ئەوەی بزانن چی ڕوویداوە.

 

ئەم بڕیارنامەیە بە 87 دەنگی بەڵێ و 26 دەنگی نەخێر و 53 دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا، چونکە وڵاتانی ڕۆژئاوا لەسەر ئەو پرسە دوو ڕابوون، لە کاتێکدا وڵاتانی عەرەبی بە کۆی دەنگ پشتگیریان لە بڕیارنامەکە کرد.

 

ئەم دانیشتنانە تەواو جیاوازن لە دۆسیەیەکی دیکە کە لەلایەن ئەفریقای باشوورەوە تۆمارکراوە، کە تیایدا باس لەوە دەکات ئیسرائیل لە کاتی هێرشی ئێستای غەززەدا کردەوەی جینۆساید دەکات.

 

دادگەی نێودەوڵەتیی داد لەم دۆسیەیەدا بڕیاریدا کە ئیسرائیل دەبێت هەموو هەوڵێکی خۆی بدات بۆ ڕێگریکردن لە جینۆساید و ڕێگەدان بە یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو غەززە، بەڵام لەکاتی ئاگربەستدا ئەم بڕیارە وەستا. هاوکات ڕۆژی هەینی، داواکاریی ئەفریقای باشووری ڕەتکردەوە بۆ سەپاندنی ڕێوشوێنی زیادە بەسەر ئیسرائیلدا، بەڵام پێویستی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی بە تەواوی دووپاتکردەوە.

 

لە کاتێکدا بۆچوونی دادگەکە پابەندکەر نابێت، بەڵام فشارە یاساییە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئیسرائیل بەهۆی شەڕی غەززە کە لە دوای هێرشە لەناکاوەکەی حەماسەوە لە حەوتی ئۆکتۆبەر دەستیپێکرد، سەریهەڵداوە.

 

‘”داگیرکردن بەردەوامە”

 

کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە دادگای نێودەوڵەتیی داد کرد کە دوو پرس تاوتوێ بکات.

 

لە پرسی یەکەمدا، دادگا دەبێت کاریگەرییە یاساییەکانی ئەوپرسە لەبەرچاو بگرێت کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە "پێشێلکردنی بەردەوامی مافی چارەی خۆنووسینی گەلی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە" ناوی بردووە.

 

ئەمەش پەیوەندی بە "داگیرکردنی درێژخایەن و نیشتەجێکردن و لکاندنی خاکی فەلەستینەوە هەیە کە لە ساڵی 1967ەوە داگیرکراوە، لەوانەش ڕێوشوێنی ئامانجی گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافی و سیما و پێگەی شاری قودس بۆ شارێکی ئیسڕائیلی".

 

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 1967 ئیسرائیل شەڕێکی شەش ڕۆژەی لەگەڵ دراوسێ عەرەبەکانی کرد، لەو ماوەیەدا دەستی بەسەر کەناری ڕۆژئاوادا گرت، لەوانە قودسی ڕۆژهەڵات و بەرزاییەکانی جۆلان و کەرتی غەززە و نیمچە دوورگەی سینا.

 

ئیسرائیل ئەم ناوچانەی “داگیرکرد” و زیاتر لە 70 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە درێژ بووەوە. دواتر نەتەوە یەکگرتووەکان داگیرکردنی خاکەکانی فەلەستینی بە نایاسایی ناساند، دواتر قاهیرە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە ئاشتییەی کە لە ساڵی 1979 لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجامیدا، سینای وەرگرتەوە.


هەروەها داوا لە دادگای نێودەوڵەتی کرا کە دەرئەنجامەکانی ئەو بابەتە لەبەرچاو بگرێت کە بە "پەسەندکردنی یاسا و ڕێوشوێنی جیاکاری تەواوەتی بووە.


لە پرسی دووەمدا، دادگای نێودەوڵەتی دەبێت "بۆچوونێکی ڕاوێژکاری" پێشکەش بکات سەبارەت بەوەی کە چۆن پراکتیکەکانی ئیسرائیل "کاریگەرییان لەسەر باری یاسایی داگیرکارییەکە هەیە" و کاردانەوەی چییە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکە.


 “سووکایەتیکردن بەردەوامە” 

 

دادگەی نێودەوڵەتی بڕیار لەسەر ناکۆکییەکانی نێوان دەوڵەتان دەدات و بڕیارەکانی پابەندکەرن، هەرچەندە ئامرازی کەمی هەیە بۆ جێبەجێکردنی.

 

دادگای دادی نێودەوڵەتی پێشتر بۆچوونی ڕاوێژکاری سەبارەت بە یاسایی بوونی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کۆسۆڤۆ لە سربیا و سەبارەت بە داگیرکردنی نامیبیا لەلایەن ئەفریقای باشوورەوە، لە ژێر ڕژێمی ئاپارتایددا دەرکردبوو.

 

هەروەها لە ساڵی 2004دا "بۆچوونێکی ڕاوێژکاری" دەرکرد کە تێیدا ڕایگەیاند کە بەشێک لەو دیوارەی کە ئیسرائیل لە ناوچە” داگیرکراوەکانی فەلەستین” دروستی کردووە نایاسایین و پێویستە بڕوخێنرێت.

 

ئیسرائیل بەشداری لە دانیشتنەکاندا ناکات

 

ئیسرائیل بە تووڕەییەوە وەڵامی داواکارییەکەی نەتەوە یەکگرتووەکانی داوەتەوە، بەوەشەوە نەوەستاوە لە هەفتەی دوای بڕیارنامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیسرائیل زنجیرەیەک سزای لە دژی دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستین ڕاگەیاند. ئەوەش لەکاتێکدایە هەریەک لە ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا دژی بڕیارنامەکە وەستانەوە و فەرەنساش خۆی لە دەنگدان بەدوور نەگرت.


دادگەی دادی نێدەوڵەتی بڕیارەکانی زۆربەیان ڕاوێژکارین، بەڵام دەبێت جێبەجێبکرێن، ئێستا دەیان بەڵگەی گەورە لەسەر ئیسڕائیل هەیە کە گوایە ”خاکی فەڵەستینی داگیرکردووە” ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیسڕائیل دەڵێت، ئەوان کار لەسەر بیرۆکەیەک دەکەن کە بریتییە لە پاراستنی ڕەها کە لە ناو خاکی فەڵەستینەوە هێرشدەکرێتە سەر خاکەکەیان.

 

ئێستا 52وڵات دەڵێن ئیسڕائیل خاکی فەڵەستنی داگیرکردووە، ئیسڕائیل ڕەتی دەکاتەوە، وڵاتە زلهێزەکانی وەک ئەمریکا و بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا، دەڵێن ئەمە دروست نییە، بۆیە پرسەکە لە دادگەی دادی نێودەوڵەتی هێشتا یەکلایی نەبوەتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: