بێژەرێکی تەلەفزیۆنی سووریا لە بۆردوومانێکی ئیسرائیل دەکوژرێت

شەیری بکە لە:
بێژەرێکی تەلەفزیۆنی سووریا لە بۆردوومانێکی ئیسرائیل دەکوژرێت

سەفا ئەحمەد، بێژەری تەلەفزیۆنی سووریا، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز 

 

شەوی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشی زەمینی سنوورداری بۆ سەر لوبنان دەستپێکرد، هاوکات  دیمەشقی پایتەختی سووریای بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە بێژەرێک کوژرا.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە لە نیوەی شەودا ئیسرائیل یەکێک لە گەڕەکەکانی دیمەشقی بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و نۆ کەسی دیکەش بریندا بوون.

 

زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی هەواڵی ئاژانسی سانا، لەناو کوژراوەکاندا سەفا ئەحمەد، بێژەری تەلەفزیۆنی سووریا هەیە. 

 

زانیاری زیاتر: ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، ئیسرائیل هێرشێکی کردە سەر خاڵێکی پشکنین لە ناوچەی وادی حەنا لە ناوەڕاستی سووریا، بەڵام بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی نەبووە.

 

ئەوەش بزانەئیسرائیل بە بەردەوامی هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر دیمەشق و شارەکانی دیکەی سووریا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بەئامانج دەگرێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ