ئەڵمانیا و سویسرا گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ لوبنان و ئیسرائیل ڕادەگرن

شەیری بکە لە:
ئەڵمانیا و سویسرا گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ لوبنان و ئیسرائیل ڕادەگرن

فڕۆکەیەکی کۆمپانیای لۆفتهانزای ئەڵمانی، وێنە: afp

ئاڤا نیوز 

 

گرووپی کۆمپانیای لوفتهانزای ئەڵمانی، ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ بەیرووت و تەلئەڤیڤ تاوەکو 30 ئۆکتۆبەر درێژکردەوە، هاوکات هێڵی ئاسمانی سویسرا گەشتەکانی بۆ هەردوو شوێن ڕاگرت.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی شەڕی غەززە و فراوانبوونی ئاڵۆزییەکان بۆ وڵاتانی تر، ئەمساڵ کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی چەندینجار گەشتەکانیان بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگرتووە، لەوانە لوبنان و ئیسرائیل.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لوفتهانزا ڕایگەیاندووە: گەشتە ئاسمانییەکان بۆ بەیرووت تا 30ی ئەم مانگە ڕادەگیرێن، هاوکات گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ تا 31ی ئۆکتۆبەر هەڵدەوەشێنەوە، هاوکات گەشتەکانی بۆ تاران تا 14ی ئۆکتۆبەر ڕادەگرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: هێڵی ئاسمانی سویسڕا لە بەیاننامەیەکدا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ بەیرووت و تەلئەڤیڤ ڕاگەیاند.

 

شەیری بکە لە: