وێنەی سیپان خەلیل و ئەسما محەممەد
ئاڤا نیوز
سیپان خەلیل، ئەو ژنە ئێزدیەی كە لەلایەن داعشەوە ڕفێنرابوو، دەڵێت قسەی بۆ هیچ دەزگایەكی میدیایی نەكردووە، چونكە حكومەتی ئەڵمانیا ڕێگەی پێنادات، ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت، هەموو ڕزگاربووەكان شایەتی ئەو زوڵم و زۆرەن كە داعش بەرامبەر ئێزدیەكان كردوویەتی.
چەند ڕۆژێكە قسەكانی هاوژینەكانی ئەبوبەكر بەغدادیی سەركردەی پێشووی داعش لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا بووەتە جێگەی مشتومڕ و كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، ژنێكی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش و هاوڕێیەكی نزیكی سیپان وەڵامی قسەكانی دەداتەوە و بە ناڕاست ناوی دەبات.
سیپان بۆی نییە لێدوان بدات
سیپان خەلیل، ئەو ژنە ئێزدیەی كە لەلایەن داعشەوە ڕفێنرابوو لەبارەی قسەكانی ئەسمای هاوسەری ئەبوبەكر بەغدادی بە ئاڤا نیوزی گوت: بەهۆی حکومەتی ئەڵمانیاوە مافی ئەوەم نییە هیچ قسەیەک بکەم، هیچ لێدوانێکم بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن نەداوە.
"ئەسما بەرپرس بووە لە دابەشكردنی كچانی ئێزدی بەسەر چەكدارانی داعش دا"
هاوڕێیەكی نزیكی سیپان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەسما محەممەد، خۆی وا پێشان دەدات كە ئاگاداری كەیسی كچانی ئێزدی نەبووە، بەڵام ڕاست نییە و ئەو بەرپرس بووە لە دابەشكردنی كچانی ئێزدی بەسەر چەكدارەكانی داعشدا.
"سەرجەم قسەكانی هاوسەری یەكەمی بەغدادی ناڕاستن، ئەو یەكێک لە بێویژدانترین كەسەكانی ناو ڕێكخراوی داعش بوو، كە خۆم لەو ماوەیەدا بینیومە". ئەو هاوڕێیەی سیپان وادەڵێت.
پێشتر كەناڵی عەرەبییە، لێدوانێكی بەناوی سیپان خەلیل بڵاوكردەوە.
"هەموو ڕزگاربووەكان شایەتی ئەو زووڵم و زۆرەن كە ئەوان بەرامبەر بە ئێزدیەكان كردوویانە"
ڤیان دەخیل، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: قسەكانی خێزانی ئەبوبەكر بەغدادی سوكایەتییەكی دیكەیە بەرامبەر بە قوربانییانی ئێزدی و كەسوكارەكانیان، ئەسما محەممەد، دەیەوێت بەو قسانە خۆی بە بێتاوان پێشان بدات، بەڵام هاوبەشی كردارەكانی داعشە، هەموو ڕزگاربووەكان شایەتی ئەو زووڵم و زۆرەن كە ئەوان بەرامبەر بە ئێزدییەكان كردوویانە.
ڕۆژی 15ـی ئەم مانگە و بۆ یەكەمجار دوای كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی، ئەسما محەممەد، هاوسەری یەكەمی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبیە گوتی: بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک سیپان خەلیلی كچە كوردی ئێزدی بینیوە، "بەغدادی خاوەنی زیاتر لە 10 كەنیزەكی ئێزدی بووە".
سیپان خەلیل خەڵكی گوندی كۆچۆی سەر بە قەزای شنگالە و ئێستا لە ئەڵمانیا دەژیت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
عێراق داوای کۆبوونەوەیەکی خێرا دەکات
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عێراق پێشوازی لە فەرمانی دەستگیركردن بۆ نەتانیاهۆ و گالانت دەکات
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی سەرژمێری زیندانەکانیشی گرتەوە
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد داود ئۆغلوو؛ بۆ بەشداریکردن لە پرسێکی گرنگ گەیشتە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟