
دیمەنی چاوەزارێک، گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
مامۆستایەکی ئایینی دەڵێت، ئەو چاوەزارەی خەڵک بۆ پارێزگاری لە خۆی و ماڵ و منداڵی دەیکڕێت، جۆرێکە لە تەلیسم و جادوو، لە ڕووی شەرعەوە حەرامکراوە، سەرەڕای ئەوەش جنۆکە کۆدەکاتەوە و کاریگەری خراپ لەسەر ئەو شتە جێدەهێڵێت کە بۆی کراوە.
لێدوانی فەرمی: مەلا عیمران، بەتاڵکەرەی تەلیسم و جادوو و نووشتەیە، بە ئاڤا نیوزی گوت: پێویستە خەڵک هۆشیاربن و خۆیان بەدووربگرن لە نووشتە و چاوەزار، چونکە ئەوەی دەنووسرێت دەچێتە بابەتی سیحر و تەلیسمەوە.
نووشتەی (چاوەزار) چییە؟
ئەو چاوەزارەی بە ناوی دینەوە دەنووسرێت، سەرەڕای ئایەتەکان هەندێک پیتی ڕۆمانی و شتی نهێنی لەناو ئایەتەکان دەنووسرێن، گوایە بۆ پاراستنی ماڵ و موڵک، ئۆتۆمبێل، ژن لە منداڵ لەبارچوون و زۆر شتی دیکە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی نووسراوە ناوی جنۆکەیە و بانگیان دەکات، پێیان دەڵێت 'ئەی خزمەتکارانی ئەم تەلیسمە بێن و ئامادەبن'، بۆیە جنۆکەیەک یان زیاتر لەگەڵ ئەو نووشتە (چاوەزار)ە دەبێت و دەژی، لە بێئاگایی کەسەکەدا دەچێتە جەستەی و وەسوەسەی بۆ دروست دەکات و کاریگەری خراپ دروست دەکات.
دیمەنی ئەو چاوەزارەی لە نێو بەشێک لە ماڵەکانی هاونیشتمانیان دا هەیە لە کوردستان
پێغەمبەر (د.خ) لەبارەی چاوەزار چی گوتووە؟
عەوفی کوڕی مالیکی ئەشجەعی دەڵێت: بە پێغەمبەریان گوت، پێش ئیسلام ئێمە چاوەزار (ڕوقیە)مان دەکرد، ئەویش پێیگوتین نیشانم بدەن، ئەگەر هاوبەشی بۆ خودا تێدا نەبێت ئاساییە.
ئەو کەسانەی نووشتەی (چاوەزار) دەکەن پێویستە چی بکەن؟
"پێویستە ئەو کەسەی چاوەزار دەکات، پێش هەر شتێک ئەو نووسینەی بۆی کراوە بیخوێنێتەوە، یان بیدات بە کەسێک بۆی بخوێنێتەوە، بزانن ئاخۆ جگە لە ئایەتی قورئان هیچ پیتێک یان نووسراوێکی نامۆی تێدایە، بۆ ئەوەی ڕاستی چاوەزار و نووشتەکە بزانن، سەربەخۆ لە عەلاگە و پەڕۆی نەپێچن و بەگوێی نووشتەکارەکە نەکەن، تاوەکو دواتر تووشی گرفت نەبن". مەلا عیمران وای گوت.
کێن ئەوانەی پەنا بۆ نووشتەکردن دەبەن؟
جگە لە هەرێمی کوردستان، لە عێراق بەتایبەت شیعەکان پەنا بۆ نووشتەکردن بەناوی پارێزگاریکردن لە ماڵ و موڵک دەبەن، بەگوتەی مەلا عیمران 'زۆرێک لەو کەسانەی مامەڵە بە ئۆتۆمبێل دەکەن و لە خوارووی عێراقەوە دەیهێنن، نووشتەیەک یان زیاتر لە ئۆتۆمبێلەکان دەدۆزنەوە، جگە لەوەش خەڵکانێک نووشتە بە ماڵدا، یان بە جلەکانیانەوە هەڵیدەواسن'.
"نابێت نووشتە بدڕێنرێت"
هەر کاتێک نووشتەیەک دەدۆزرێتەوە، پێویستە پێش هەر شتێک لەناو ئەو پەڕۆ و عەلاگەیەی پێوە پێچراوە دەربهێنرێت و بخوێنرێتەوە، دواتر قورئانی بەسەردا بخوێنرێت و بسووتێنرێت، تاوەکو لەنێودەچێت و کاریگەری نەمێنت، نابێت بدڕێنرێت".
موسڵمان بۆ ئەوەی پارێزراو بێت، ئیسلام چی فێرکردووە؟
سەید ئەحمەد پێنجوێنی، مامۆستای ئایینی و وتارخوێن بە ئاڤا نیوزی گوت: شەرع بۆ هەر جووڵەیەک چەند نزایەکی داناوە تاوەکو پارێزراو بێت، وەک پۆشینی جلوبەرگ، سەیرکردنی ئاوێنە، چونەدەر لە ماڵ و هاتنەوە، گەشتکردن، خۆشووشتن و زۆر شتی دیکە.
پێنجوێنی گوتیشی: "ئەگەر بەناوی دین کاغەزێک بهێنرێت و شتی لەسەر بنووسن و پارەی پێ وەربگرن، هەموو ئەوانە دوورن لە ڕاستییەوە و دینی ئیسلامی پێ ناشیرین دەکەن، پێویستە خەڵک خۆی لەوانە بەدوور بگرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن