ئێران داواکاریی لە وڵاتانی ئیسلامی هەیە

شەیری بکە لە:
ئێران داواکاریی لە وڵاتانی ئیسلامی هەیە

ئاڵای وڵاتی ئێران لەسەر نەخشەی جیهانی، وێنە: hoover

ئاڤا نیوز

 

کۆماری ئیسلامی ئێران دوای کوژرانی سەرکردەی حیزبوڵڵای لوبنان داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات گوشاری ئابووری لە دژی ئیسرائیل بەکاربهێنن.

 

وێنە گەورەکە: لە 17ی ئەم مانگەوە ئیسرائیل دەستی بە هێرشێکی چڕ بۆ سەر لوبنان کردووە، تاوەکو ئێستا سەدان چەکداری حیزبوڵڵا کوژراون و هەزارانیش بریندارن. ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕابردووش حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری حیزبوڵڵا و کۆمەڵێک سەرکردەی باڵای بزووتنەوەکە کوژران.

 

لێدوانی فەرمی: ناسر کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "ئەزموونی لوبنان سەلماندوویەتی کە هێرشەکانی ئیسرائیل تەنیا بۆ فەڵەستین نین و هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەکانی دیکەش". 

 

زانیاریی زیاتر: ئێران داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات گوشاری ئابووری بەکاربهێنن بۆ ڕاگرتنی ئیسرائیل لە کردە تاوانکارییەکانی بێ پشت بەستن بە داواکارییەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا، دەشڵێت: پشتیووانی لە گەلی فەڵەستین پشتیووانیە لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ