شارەوانی هەولێر 24 کاتژمێر مۆڵەت بە حیزب و بەربژێران دەدات

شەیری بکە لە:
شارەوانی هەولێر 24 کاتژمێر مۆڵەت بە حیزب و بەربژێران دەدات

یەکێک لە شەقامەکانی هەولێر ژمارەیەک تابلۆی بانگەشەی لێ دانراون، بەپێی ڕێنماییەکانی شارەوانی شوێنێکی قەدەغەکراوە و نابێت تابلۆی لێ دابنرێت، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


شارەوانی هەولێر ماوەی 24 کاتژمێر مۆڵەت بە حیزب و بەربژێران دەدات تابلۆ و پۆستەرەکانیان لە شوێنە قەدەغەکراوەکان لابدەن، ئەگەرنا خۆیان لایدەدەن و دواتریش بە پێبژاردن سزادەدرێن.

 

وێنە گەورەکە: لە ماوەی چوار ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەیان و سەدان سەرپێچی لە دانان و هەواڵسینی پۆستەر لەلایەن حیزبەکان و بەربژێرەکان بەرچاو دەکەون.

 ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزگای هەولێر 13 ڕێنمایی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن هەیە، لەوانە: هەڵواسین و دانانی پۆستەری بانگەشە لە پارک و باخچەکان و لەناو سەوزایی، لە نزیک هێماکانی هاتووچۆ، لە باڵەخانە حکومییەکان،  چوارڕیان و ترافیک لایتەکان، دوورگه‌ى ناوه‌ندیی شەقامەکان قەدەغەیە.


لێدوانی فەرمی:
کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند، "لایەنەکان و بەربژێرەکان ئاگادار دەکەینەوە دەبێت لەماوەی 24 کاتژمێردا پۆستەرەکانیان لە شوێنە قەدەغەکراوەکان لابدەن، ئەگەرنا خۆمان لایان دەدەین و هەر نۆ بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی ڕاسپێردراون سەرپێچییەکان لابدەن".


زانیاریی زیاتر:
شارەوانیی هەولێر سەرجەم سەرپێچییەکان تۆمار دەکات و بە دۆکیۆمێنت بۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی دەنێرێت بۆ ئەوەی سەرپێچیکاران بە پێبژاردن سزابدرێن.

خاڵی ئەرێنی: تاوەکو ئێستا چەندین کەس بەتایبەت شۆفێران بەهۆی کەوتنی تابلۆی بەربژێران بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان زیانیان بەرکەوتووە، سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەڵێت زیانمەندان دەتوانن سکاڵا بکەن بۆ ئەوەی قەرەبوو بکرێنەوە.

باکگراوند: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 20-10ی ئەمساڵ بکرێت، لە 25-9 بانگەشە دەستیپێکردووە و ڕۆژی 15-10 کۆتایی دێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ