شارۆخان دڵخۆشە بە گەڕانەوەی بۆ سینەما

شەیری بکە لە:
شارۆخان دڵخۆشە بە گەڕانەوەی بۆ سینەما

شارۆخ خان، ئەستێرەی بەناوبانگی بۆڵیوود

ئاڤا نیوز

شارۆخان دوای ئەوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە ئاهەنگی نێودەوڵەتیی ئۆسکاری فیلمی هیندستان بەدەستهێنا، بە هەوادارانی گوت "باشە گەڕامەوە''.

لێدوانی فەرمی: شارۆخان، ئەستێرەی بەناوبانگی بۆڵیوود ڕایگەیاند "پێموایە ئەمساڵ کەمێک دڵخۆشیم لەلایەن بینەرانەوە هەیە، چونکە دوای ماوەیەکی زۆر جارێکی دیکە کارم کردووە".

زانیاریی زیاتر: خان کە ناوێکی دیاری هیندستانە، یەکێکە لە ئەستێرە بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتە و بە ملیۆنان هەواداری لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات هەیە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاهەنگی بەخشینی خەڵات بە براوەی خەڵاتەکانی ئایفا بۆ ساڵی 2024  لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات بەڕێوەبرچوو، شارۆخان دوای چوار ساڵ پشوودان گەڕایەوە و خەڵاتی باشترین ئەکتەری فیلمی 'جوان'ی بەدەستهێنا. 

باکگراوند: 24ـەمین خولی خەڵاتی ئۆسکاری فیلمی نێودەوڵەتیی هیندستان کە بە IIFA ناسراوە،  لە ڕۆژانی 29-27ـی مانگ نۆ ڕێکخرا.  

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ