گرووپە چەکدارییەکانی عێراق بە مووشەک و درۆن ئیسرئیل دەکەنە ئامانج

شەیری بکە لە:
گرووپە چەکدارییەکانی عێراق بە مووشەک و درۆن ئیسرئیل دەکەنە ئامانج

دیمەنی بۆردومانەکان بۆ سەر ئیسرائیل (ئەرشیڤ)

ئاڤا نیوز

 

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕێگەی چەندین مووشەک و درۆنەوە چەند ناوچەیەکی جیاواز لە ئیسرائیل دەکەنە ئامانج.

 

وێنە گەورەکە: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان بەردەوامە و لە بەرامبەریشدا حیزبوڵڵا و گرووپەکانی سەر بە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی بەردەوامن لە بە ئامانجگرتنی پێگەکانی ئیسرائیل لە ڕێگەی ئاراستەکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تەنەنات مووشەکی بالیستیکیشەوە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق دوو گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە تێیدا ساتی هەڵدانی چەند مووشەکێک پیشان دەدات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بە مووشەکی جۆری ئەرقەب "خاکی داگیرکراوی فەلەستینیان کردووەتە ئامانج".

 

زانیاریی زیاتر: هاوکات لە گرتەیەکی دیکەدا مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ساتی هەڵدانی درۆنێک بۆ ئیسرائیل بڵاودەکاتەوە، لەسەر باڵی درۆنەکە ئاڵای عێراق، فەڵەستین و لوبنان دانراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: