
وێنەی خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی
ئاڤا نیوز
تەمەنی خانەنشینی لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان هاوتا دەکرێت و دەبێتە 60 ساڵ، بەم بڕیارەش نزیکەی 20 هەزار فەرمانبەر پێکەوە خانەنشین دەکرێن.
وێنە گەورەکە: لە مووچەی مانگی حەوتەوە یاسای ژمارەی 9ی خانەنشینی عێراق چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و خانەنشینانی مەدەنی بەم یاسایە مووچە وەردەگرن. لە عێراق تەمەنی خانەنشینی 60 ساڵە و لە هەرێمی کوردستان 63 ساڵە، لەمەودوا تەمەنی خانەنشینی هاوتا دەکرێت و هاوشێوەی عێراقی لێدەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان، چاوەڕوانی دەرچوونی ڕێنماییە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ دەست بە جێبەجێکردنی یاساکەی عێراق بکرێت، وەک خۆیان دەڵێن نەک تەنیا بڕگەیەک، بەڵکو دەبێت یاساکە وەکو خۆی جێبەجێ بکەن.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی خانەنشینان چەند کۆبوونەوەیەک لەنێوان هەولێر و بەغدا کراون، ڕۆژی 25-9-2024 دوایین شاندی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی و وەرگرتنی ڕێنمایی و ڕێکارە پەیوەندیدارەکان سەردانی بەغدای کرد، ڕێنماییەکانیان لەگەڵ خۆیان هێناون و ئێستا پێویستە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێنمایی بۆ دەربکات، دواتر ڕاستەوخۆ دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تەمەنی خانەنشینی دەبێتە 60 ساڵ و دەبێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵیش تەواو بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە ڕۆژی 7-8-2024 پرۆژەیاسایەک بۆ هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی پێشکەشی پەرلەمانی عێراق کراوە و تێیدا داواکراوە تەمەنی خانەنشینی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان بکرێتە 63 ساڵ، بەڵام تاوەکو ئێستا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ نەکراوە. لەمبارەیەوە سەرچاوەکەی ئاڤا نیوز گوتی: "ناتوانین لەسەر بنەمای ئەو پرۆژە یاسایە کار بکەین، دەبێت یاساکەی عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکەین''.
ئەمەش بزانە: ساڵانە پێنج بۆ شەش هەزار فەرمانبەری مەدەنی خانەنشین دەبن، بۆ خانەنشینی سەربازیش تا ئێستا داتایەکی ورد نییە، چونکە پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە خۆی مووچەی بەسەر دابەش کردوون، ئێستاش کار بۆ ئەوە دەکرێت خانەنشینی سەربازیش بخرێتە سەر وەزارەتی دارایی.
زانیاریی تایبەت: بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی عێراق، ئەمساڵ 15 بۆ 20 هەزار فەرمانبەری مەدەنی خانەنشین دەکرێن، چونکە ئەو کەسانەی تەمەنیان 60 - 61 - 62 و 63 ساڵە، واتە لەدایکبووانی 1961- 1962 -1963 و 1964 لە هەرێمی کوردستان هێشتا خانەنشین نەکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن