لە سنووری عێراق و سووریا بەهۆی هێرشی ئاسمانییەوە 12 چەکدار کوژران

شەیری بکە لە:
لە سنووری عێراق و سووریا بەهۆی هێرشی ئاسمانییەوە 12 چەکدار کوژران

ناوچەیەکی سنووری لەنێوان سووریا و عێراق

ئاڤا نیوز

 

لە چەند هێرشێکی ئاسمانیدا لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا، 12 چەکداری گرووپەکانی سەر بە ئێران کوژران بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە گوماندەکرێت لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمریکاوە هێرشەکە کرابێت.

 

وێنە گەورەکە: دوای هەڵکشانی ئاڵۆزییەکانی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل، گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش کەوتوونەتە ئامادەکاری و جموجوڵیان لە ناوچەکانی سووریا ڕوو لە زیادبوونە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕەوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، پێنج هێرشی ئاسمانی کراونەتە سەر پێگەکانی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەی ئەلبوكەمال سەر سنووری عێراق و سووریا، بەو هۆیەوە 12 چەکدار کوژراون.

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی چەند سەرچاوەیەک فڕۆکەکان ئەمریکی بوون و هێرشەکەش لە وەڵامی كردنە ئامانجی بنكەكانی سوپای ئەمریكادا بووە لە دێرەزوور.

 

لەلایەکی دیکەوە: میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە،  هێرشەکە ناوچەكانی كەتائیبی سەیدلشوهەدائی لەسەر سنووری عێراق و سووریا كردووەتە ئامانج، گومان دەکەن فرۆكەی بێفرۆكەوانی ئیسرائیلی هێرشەکەیان کردبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: